راهێنەری لیۆن باسی ئەگەری گواستنەوەی ئێندریک دەکات
ئاماژەکان ئەرێنین

یاریگا –
پاولۆ فۆنسێکا، راهێنەری ئۆڵێمپیک لیۆن خۆی لە پرسیاری گواستنەوەی ئێندریک، ئەستێرەی ریال مەدرید دزییەوە.
لەم وەرزەدا، ئێندریک بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە و دەنگۆکانی جێهێشتنی سانتیاگۆ بێرنابیۆ زۆر گەرمن، بەتایبەت لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو.
پرسیاری ئەگەری گواستنەوەی ئێندریک بەخواستن لە فۆنسێکا کرا و ئەویش گوتی؛
قسە لەسەر ئەو یاریزانانە ناکەم کە لێرە نین. من یاریزانی باشم دەوێت و پێشوازی لە هەموو یاریزانێکی ئاست بەرز دەکەم.
لەلایەکی دیکەوە، کریس، بەرگریکاری پێشووی لیۆن باسی لە ئەگەری گواستنەوەی ئێندریکی بۆ یانە فەڕەنسییەکە کرد؛
پێویستە ئێندریک زوو ریال مەدرید جێبهێڵێت، ساڵی داهاتوو مۆندیال دەکرێت و پێویستی بەکاتە تاوەکو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە هەڵبژاردە
🗣️ “Le problème c’est que la concurrence est énorme. Il faut qu’il parte. Il y a le Mondial 2026 et pour revenir en sélection, il faut jouer. Il doit prendre une décision rapidement sinon il n’y participera pas à 19 ans”
Cris réagit à l’absence de temps de jeu d’Endrick au Real. pic.twitter.com/r7EYaZKKr9
— Rothen s’enflamme (@Rothensenflamme) October 31, 2025



