Loading...
خووله‌کانی دیکەگرنگترین

ئابڕووچوونێکی گرەوکردن تورکیا دەهەژێنێت

چەند ناوبژیوانێک گرەویان لەسەر دەیان هەزار یارییکردووە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا 149 ناوبژیوان و یاریدەدەری ناوبژیوانی بە گومانی تێوەگلانیان لە ئابڕووچوونی گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان دەستبەسەرکراون.

یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی حکوومەت، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ زیاتر لە 3700 یاریزان دەستپێکردووە.

تاوەکو ئێستا بەشێک لە ناوبژیوانان تۆمەتەکانیان لەسەر سەلمێندراوە و لە نێوان هەشت بۆ 12 مانگ زیندانی دەکرێن.

ئیبراهیم عوسمان ئۆغڵو، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا روونیکردەوە؛

ناوی تۆپی پێی تورکیا پیرۆزە و هەموو هەوڵێکمان بۆ بوونی سیستمێکی دادپەروەری و شەفاف داوە.

هەر کردەوەیەک پێچەوانەی پێوەرەکانی ئێمە بێت، ئەمە تەنیا پێشێلکردنی رێساکان نییە، بەڵکو ناپاکی و خیانەتە.

لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە تێوەگلانی چەند ناوبژیوانێک بە چالاکییەکانی گرەوکردن ئاشکرابووە، ئەمەش تەواو پێچەوانەی رۆحیەتی تۆپی پێی تورکیایە و تەنیا وەکو پێشێلکاری رێساکانی سەیر ناکرێت.


بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بێت، نزیکەی 571 ناوبژیوان بە شێوازی جیاواز چالاکییان لە کۆمپانیاکانی گرەوکردن هەیە و 152 ناوبژیوانی دیکەش هەماری فەرمیان لە کۆمپانیاکان هەیە و گرەویان لەسەر یارییەکان کردووە. لەوانە حەفت ناوبژیوان و 15 یاریدەدەری ناوبژیوانی خولی پلەیەک تێوەگلاون.

10 ناوبژیوان لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، گرەویان لەسەر زیاترە لە 10 هەزار یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button