
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی پێیوایە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، پێوەرێکی سەرەکییە لە ریال مەدرید و دەیەوێت رێچکەیەکی سەرکەوتوو لە یانەکە جێبهێڵێت.
ئێمباپێ خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەرگرت و چاوپێکەوتنێکی تێروتەسەلی لەگەڵ رۆژنامەی مارکا کرد.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە هەستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بەمشێوەیە دەربڕی؛
هیوادارم جارێکی دیکەش ئەم خەڵاتە بەدەستبهێنم، بەڵام پێش هەموو شتێک دەمانەوێت لالیگا ببەینەوە، ئەگەر لالیگا ببەینەوە و خەڵاتێکی دیکەی پێڵاوی زێڕینم بردەوە، ئەوا لە ئێستا دڵخۆشتر دەبم.
ریال مەدرید و پاریس جیاوازن
هەردوو یانەکە زۆر جیاوازن و مێژوویێکی جیاوازیان هەیە. تەمەنی پاریس سانجێرمان زۆر لە مەدرید بچووکترە، کەچی ریال مەدرید مێژووێکی قوول و درێژی هەیە.
کەلتووری هەردوو یانەکەش جیاوازە، ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە، بەڵام پاریس سانجێرمان لە نێو باشترینەکاندایە. دوو تێگەیشتنی جیاوازیان بۆ تۆپی پێ هەیە.
هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم، چونکە بەشێکم لە هەردوو یانەکە.
¿Qué gol recuerda Mbappé con más cariño? ¿Qué le parece jugar con Arda? ¿Y qué opina de Xabi Alonso? #MbappéBotadeOro pic.twitter.com/BFaNxxFbkt
— MARCA (@marca) October 31, 2025
کریستیانۆ پێوەرە
ئەستێرە فەڕەنسییەکە باسی لە تێپەڕاندنی ژمارە گەورەکانی رۆناڵدۆی لە ریال مەدرید کرد و لە وەڵامدا گوتی؛
نازانم چۆن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە، بەڵام هەمووان دەزانن کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید پێوەر و ژمارە یەکە.
ساڵ و نیوێکە لێرەم و رۆناڵدۆ 9 ساڵ لێرە یاریی کرد. ناتوانم خۆم بە رۆناڵدۆ بەراورد بکەم، چونکە رێچکەکەم جیاوازە و دەمەوێت رێگەی تایبەتی خۆم هەبێت. بەڵام ناوهێنانی من لەگەڵ رۆناڵدۆ، شانازییەکی گەورەیە. من تەنیا دەمەوێت هەموو شتێک ببەمەوە.
ئێمباپێ ستایشێکی زۆری ئاردا گولەری کرد و دووپاتیکردەوە، ئەوەی پێشکەشی دەکات، سورپرایزی نەکردووە؛
ئاردا یاریزانێکی بەهرەمەندە و خاوەن پاسی جادووییە، هاندەران لە بێرنابیۆ زۆر خۆشیان دەوێت و هیوادارم لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام بێت.
Además de darle la Bota de Oro, hemos podido entrevistar a Mbappé 🐢
😌 ¿Qué se le pasa a por la cabeza cuando lo comparan con Cristiano Ronaldo? Mira, mira…#MbappéBotadeOro pic.twitter.com/ZW59lPxbCI
— MARCA (@marca) October 31, 2025
چی لەبارەی ئاڵۆنسۆ گوت؟
ئێمباپێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی ئاڵۆنسۆی کرد؛
وا راهاتووم کار لەگەڵ هەر راهێنەرێک بکەم، خاوەنی فەلسەفە و شێوازی تایبەتی خۆی بێت.
ئاڵۆنسۆ و کارلۆ ئانچێلۆتی جیاوازن، وردە وردە خەریکە تێدەگەین چی دەوێت.
هێشتا هیچمان بەدەست نەهێناوە، بەڵام لەسەر رێچکەیەکی دروست دەچین.



