Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یامال دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بووه‌ داهاتووی نادیاره‌

پەیوەندییەكه‌ی له‌گه‌ڵ نیكۆلەبەردەم هەڵوەشانەوەدایە

Yariga App

یاریگا –

لامين یامال، ئەو گەنجه‌ 18 ساڵەی وەک ئەڵماسێکی نوێی لاماسیا و داهاتووی یانەی بارسێلۆنا سەیر دەکرا، ئێستا لە دۆخێکی دژواردا دەژی.

لە کاتێکدا لە یاریگاکاندا بەهرەکەی جیهانی سەرسام کردووە، لە دەرەوەی یاریگا رووبەڕووی قەیرانێکی سۆزداری و تۆمەتی قورس بووەتەوه‌ کاریگەری لەسەر ژیانی تایبەتی و تەنانەت ئاستی وەرزشیشی كردووه‌.

سەرەتای کێشەکە:

رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكرایكردووه‌، له‌ گەشتێکی بۆ میلانۆ و دەرکەوتنی کچە ئیتاڵییەکە چیرۆکەکە دوای یاری کلاسیکۆ دەستی پێکرد، کاتێک یامال گەشتێکی کورتی بۆ شاری میلانۆی ئیتاڵیا كرد، لەوێ، وێنەیەکی لەگەڵ کچێکی ئیتاڵی بە ناوی ئانا جیۆرجی بڵاوبووەوە، ئەم وێنەیە بووە هۆی وروژاندنی مشتومڕێکی گەورە، چونکە یامال لەو کاتەدا لە پەیوەندی سۆزداریدا بوو لەگەڵ نیکی نیکۆڵ، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەرجەنتینی.

تۆمەتی ناپاکی و کاردانەوەکان هەر زوو دەنگۆی ناپاکیکردنی یامال لە نیکی نیکۆڵ بڵاوبووەوە، میدیاکان ئاماژەیان بەوەكرد یامال خیانەتی لە خۆشەویستەکەی کردووە و پەیوەندییەکەیانی خستووەتە مەترسییەوە. لە بەرامبەردا، یامال هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بە بوختان و هەڵبەستراو ناوی بردن.

بەڵام کچە ئیتاڵییەکە، ئانا جیۆرجی، دەرکەوت و پشتڕاستی کردەوە کە ئەو هەمان ئەو کچەیە کە چەند مانگێک پێشتر لە پشوویەکدا لەگەڵ یامال دەرکەوتبوو، ئەمەش گومانەکانی زیاتر کرد.

سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم دۆخە سۆزدارییە ئاڵۆزە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر یامال داناوە و وایکردووە خراپترین ڕۆژەکانی لە ڕووی سۆزدارییەوە بەڕێبکات، هەندێک لە شرۆڤه‌كارانی ئیسپانیا پێیان وایە کە یامال لە یارییەکانی ئەم دواییەدا، ئاستی وەک پێویست نەبووە و دیار بووە  له‌ فشارێکی دەروونی قورسدایه‌.

چارەنووسی پەیوەندییەکەی لەگەڵ نیکی نیکۆڵ:

تاوه‌كو ئێستا چارەنووسی پەیوەندییەکەی یامال و نیکی نیکۆڵ نادیارە، پرسیاری گەورە ئەوەیە،  ئایا ئەم تۆمەتانەی ناپاکی کۆتایی بە پەیوەندییەکەیان دەهێنێت؟ یامال تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە، بەڵام بێدەنگیی نیکی نیکۆڵ و بەڵگە و وێنە بڵاوکراوەکان، چیرۆکەکە بە هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌هێلێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button