Loading...
یاریگا

سڵۆت هۆکاری داڕمانی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات

نازانم بۆچی باسی بابەتی لاوەکی دەکەن !

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول هۆکاری سەرەکی خراپی ئەنجامەکانی ئەم دواییەی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات.

لیڤەرپوول حەفت یاریی دەستپێکی ئەم وەرزەی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بردبووەوە، بەڵام لەپڕ یانەکە رووخا و چوار یارییە لە پرێمەرلیگ دەدۆڕێت، ئێستا بەکۆکردنەوەی 15 خاڵ لەپلەی حەفتەمی پرێمەرلیگ و بە جیاوازی حەفت خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵ دێت.

سڵۆت ئەنجامە خراپەکان بە خراپی ئامادەکارییەکانی وەرز و ئامادەنەبوونی چەند یاریزانێک بەستەوە؛

بە ستراتیجییەت و سیاسەتی یانەکە دڵخۆشم، بەڵام کێشەکە ئەوەیە، هەموو یاریزانێک بەشداری ئامادەکارییەکانی وەرز نەکرد، بەشێکیان تووشی پێکانبوون، بۆیە کاتێک 3-4 یاریزانت تووشی پێکان دەبن، ئەوا ناچار تەنیا پشت بە 16 یاریزان ببەستیت.

پێموایە ئامادەبوونی 20 بۆ 21 یاریزان لە ئامادەکارییەکان بەسە، بۆ نموونە، یاریزانێکی وەکو ئالێکساندەر ئیزاک، لە سێپتێمبەر پەیوەندی بە یانەکە کرد، بەشێکیان لە ئامادەکارییەکان نەبوون، بۆیە ئەستەمە پارێزگاری لە ئامادەیی هەمووان بکەین.

لەوانەیە وەرزی رابردوو بەخت یاوەرمان بووبێت، بەڵام ئەمە بیانوو نییە و نابێ باسی بکەین. شتێکی دیکەش هەیە، لیڤەرپوول زۆربەی یارییەکانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کردووە و لە هەندێک یاریی، تەنیا دوو رۆژ پشوومانداوە.

سڵۆت شۆکبووە

میدیاکانی بەریتانیا باسیان لە وەستانی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی سڵۆت بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامە خراپەکان و دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ سڵۆت.

پێشبینی ئەم پرسیارەم نەدەکرد. ئێستا سەرنجی تەواوی من لەسەر گەڕاندنەوەی لیڤەرپوولە بۆ سەر رێچکەی بردنەوەکان.

هەرگیز باسی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە گرێبەست ناکەم، بۆیە لێمان گەڕێن با دەست بە سەرکەوتنەکان بکەین، چونکە ئەمە ئامانجی سەرەکی منە.

لیڤەرپوول لەوەتەی ساڵی 1953یەوە، پێنج یاریی بەدوای یەک لە پرێمەرلیگ نەدۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button