Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V ئاستۆن ڤیلا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ لیڤەرپوولی بریندار میوانداری ئاستۆن ڤیلا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤیلا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول بە دۆخێكی قورس و هەستیاردا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە كۆتا حەوت یاریی خۆیدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و پێنج یاریی دۆڕاوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە كۆی نۆ یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و چوار یاریی دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ئاستۆن ڤیلا لە كۆی نۆ یاریی رابردووی پرێمەرلیگ چوار یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن، جۆنس، ئیزاک، فریمپۆنگ و لیۆنی رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.

ئاستۆن ڤیلا بە بێ ئیلیەت، بویندیا، تیلیمانس و گاڕسیا بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

مامارداشڤیڵی

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسن

خراڤنبێرخ، سۆبۆسلای

سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ

ئێكیتیكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاستۆن ڤیلا

مارتینێز

كاش، كۆنسا، تۆرێس، دین

كامارا، ئۆنانا

گویساند، رۆجەرز، مەكگین

واتكینس

بابەتی زیاتر

Back to top button