Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی تۆتنهام V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ تۆتنهام میوانداری چێڵسی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تۆتنهامی تۆماس فرانک بە ئاستێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێک لە كۆی نۆ یاریی پرێمەرلیگ پێنج یارییان بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا چێڵسی لە كۆتا شەش یارییدا لە پرێمەرلیگ تەنیا دوو یارییان بردووەتەوە.

لە كۆی نۆ یاریی چوار یارییان بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بوون و سێ یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

تۆتنهام بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزانی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

لە تواناكانی رۆمێرۆ، یودۆگی، گرەی، سۆلانكی، بن دەیڤز، مادیسن، كۆلۆسێڤسكی، دراگوشین، تاكای و بیسوما بێبەش دەنێت.

چێڵسی بە بێ دێلاپ، پاڵمەر، بادیاشێل ، ئیسوگۆ و كۆلویل رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

دانسۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین

پۆرۆ، پاڵینیا، بێنتانكور، سپێنس

سیمۆنس

قودوس، كۆلۆ موانی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

جەیمس، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێیا

سانتۆس، كایسێدۆ

نیتۆ، ئینزۆ، ئیستیڤاو

جواو پێدرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button