Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی بێرنلی V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی دەیەمی پرێمەرلیگ بێرنلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان بێرنلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ بە ئاستێكی نموونەییدا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە كۆی نۆ یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ حەوت یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی22 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە دێت.

لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنیا سێ گۆڵیان لێكراوە و بەهێزترین هێڵی بەرگری پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپان.

لە بەرامبەردا بێرنلی كە ئەم وەرزە گەڕاونەتەوە پرێمەرلیگ لە كۆی نۆ یاریی سێ یارییان بردووەتەوە یارییەک یەكسان بوون و پێنج یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی دە خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ مارتن ئۆدیگارد، گابریێل مارتینێلی،  نۆنی مادویكێ، كای هاڤێرتز و گابریێل خێسوس رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە. هەروەها بەشداریكردنی ویلیام سالیبا گومانی لەسەرە.

بێرنلی بە بێ زەكی عەمدونی، رۆبێرتس و جۆردان رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێرنلی

دوبراڤكا

وۆڵكەر،توانزیبی،  ئێكدۆڵ، ئێستیڤی، هارتمان

ئوگوچكۆ، كولین

فلۆرێنتینۆ، ئانتۆنی

فڵیمینگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

تیمبەر، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری

ئیزێ ، زوبیمێندی، رایس

ساكا، یۆكێرێش، ترۆسارد

بابەتی زیاتر

Back to top button