Loading...
عێراقکوردستان

ئەستێرەیەکی دهۆک باسی پێشکەوتنی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات

پیتەر گورگیس: یاریزانی ئەوڕوپیش لە داهاتوودا حەزدەکەن یاریی لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بکەن

Yariga App

یاریگا –

پیتەر گورگیس، ئەستێرەی دیاری یانەی دهۆک باسی پێشکەوتنی تۆپی پێ لە عێڕاق دەکات و دەڵێت لە داهاتوودا یاریزانانی ئەوڕوپیش دێنە عێڕاق.

لە لێدوانێکی بۆ سپۆرت بلادتی سویدی، پیتەرگورگیس، یاریزان و ئەستێرەی دهۆک دەربارەی پێشکەوتنی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لەم چەند وەرزەی دوایی دەڵێت:

خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و تۆپی پێ لە عێڕاق بە شێوەیەکی گشتی پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، ئەگەر هەندێک بارودۆخ نەبێت لە عێڕاق خولەکە دەچێتە ئاستێکی زۆر بەرزتر.

پیتەر دەربارەی هاتنی یاریزانی پیشەگەر بۆ خولەکە  دەڵێت پێشبینی دەکەم لە داهاتوودا یاریزانی ئاست بەرز پەیوەندی بە خولی ئەستێرەکانی عێڕاقەوە بکەن، پیتەر زیاتر گووتی:

لە داهاتوودا یاریزانی ئەوڕوپیش ئاست بەرز پەیوەندی بەم خولەوە دەکەن، بەشێک لە یاریزانەکان پەیوەندیم پێوە دەکەن و ئارازووی یارییکردن دەکەن لە عێڕاق، چونکە خولەکە تادێت ئاستی بەرەو بەرزتر دەچێت.

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، پیتەر گورگیس دوو گۆڵی لەگەڵ هەڵۆکانی چیا تۆمار کردووە، وەرزی رابردووش لەگەڵ دهۆک توانی ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو و جامی عێڕاقیشیان بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button