
یاریگا –
سەنگەر محەمەد، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چوارقوڕنە، بە ئاستێکی بێوێنە و تۆمارکردنی هاتریک، وەک باشترین یاریزانی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا.
تۆڕی وەرزشی یاریگا هەفتانە باشترینەکانی هه‌ر گه‌رێك هەڵدەبژێرێت، له‌م گه‌ڕه یاریزانه‌كه‌ی چوارقورنه‌ی وەک ئەستێرەی گەڕەکە ناساند.
درەوشانەوەی سەنگەر بەرامبەر پاڵەوانی خول و سوپەر
لە یارییەکی بەهێزی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستاندا، سەنگەر محەمەد، کە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، ئاستێکی به‌رزی پێشکەش کرد و بە تەنها لە یەک گێمدا سێ گۆڵ (هاتریک) لە تۆڕی یانەی شێروانەی پاڵەوانی خول و سوپەری کوردستان كرد و گۆڵه‌كانیشی له خوله‌كه‌كانی 7، 22، و 43 تۆماركرد، کە گۆڵی سێیەمی لە ڕێگەی لێدانی سزاوە بوو.
ئەم سێ گۆڵە یارمەتیدەرێکی سەرەکی بوو بۆ یانەی چوارقوڕنە تاوه‌كو یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 بباتەوە و سێ خاڵی گرنگی یارییەکەی مسۆگەر بکات.
کاروانی وەرزشی سەنگەر محەمەد
سەنگەر محەمەد، یاریزانی چوارقورنه لەدایکبووی 1991، یاریزانێکی بە ئەزموونە و پێشتر لە ڕیزی چەندین یانەی ناسراودا یاریی کردووە. ناوبراو پێشتر درێسی یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و هەڵۆی پۆشیوە.
یاریزانه 35 ساڵانه‌كه له‌وه‌رزی 2022-2023 رۆلێكی گرنگی هه‌بوو له گه‌یاندنی یانه‌ی گه‌رمه بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق كه ئێستا یانه‌كه ژماره‌یه‌كی قورسی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه، هه‌روه‌ها وەرزی ڕابردوو، سەنگەر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە سەرخستنی یانەی هەڵۆ بۆ خولی نایابی کوردستان. بۆ ئەم وەرزەش، پەیوەندی بە یانەی چوارقوڕنەوە کردووە و لە ئێستاوە نیشانەی داوە کە یەکێک دەبێت لە یاریزانە دیارەکانی خولەکە.
 



