Loading...
ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

خولی ئەستێرەکانی عێراق دەوەستێت

هۆكاره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق چالاکییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی گەڕی شەشەمی ڕادەگیرێت.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی یەکێتییەکە دێت بۆ دابینکردنی باشترین ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق، کە لە قۆناخێکی گرنگدایە و پێویستی بە ئاماده‌كارییه‌كی باش هه‌یه‌ بۆ پاشكۆی پاڵاوتنی جامی جیهانی كه‌ بڕیاره‌ به‌رامبه‌ر ئیمارات یاریی بكات.

بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق دەست بە کەمپێکی ڕاهێنانی چڕوپڕ بکات، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی بۆ پاشكۆ و یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمپەکە لە مانگی داهاتوودا دەستپێدەکات و بڕیارە لە پێنجی هەمان مانگ، شاندی هەڵبژاردەکە بەرەو ئەبو زەبی لە ئیماراتی بەڕێبکەون بۆ تەواوکردنی قۆناخی کۆتایی ئامادەکارییەکانیان.

یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ به‌ چوار یاری کۆتایی دێت.

یانەی هەولێر پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه‌ و خاوه‌نی 16 خاڵه‌ و پێنج یاریی براوه‌ بووه‌، ته‌نها له‌ یه‌ك یاریی یه‌كسانبووه‌.

ئەمەش دەرفەتێک دەدات بە یانەکان بۆ ئەوەی لە کاتی ڕاگرتنەکەدا ئامادەکاری بۆ قۆناخی دوای ڕاگرتن بکه‌ن.

ڕاگرتنی خولەکە گۆڕانکاری لە خشتەی یارییەکاندا دروست دەکات و یانەکان و یاریزانەکان دەبێت خۆیان لەگەڵ ئەم دۆخە نوێیەدا بگونجێنن. چاوەڕوان دەکرێت یەکێتیی تۆپی پێی عێراق خشتەیەکی نوێ بۆ یارییەکانی داهاتوو ڕابگەیەنێت.

Back to top button