
یاریگا –
پێش یارییەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر غەڕاف یەکسان بوو.
لەگەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە یاریگای ناسڕیەی نێودەڵەوتی بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی غەڕاف یەکسان بوو، ئەم یەکسان بوونەی زاخۆ پێش یارییەکەی عەینی ئیماڕاتیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو کە بریارە لە 4ـی مانگی سێپتێمبەر لە یاریگای زاخۆ بکرێت.
ویسام رزق، دوای لە دەستدانی دوو خاڵ بەرامبەر غەڕاف، باسی ئاستی تیپەکەی کرد و گووتی:
ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و شایەنی سەرکەوتن بووین، بە تایبەت لە گێمی یەکەم چەندین هەلی ئاسانمان لەدەستدا، غەڕاف تیپێکی بەهێزە لە یاریگای خۆی، دەکرێ بڵێین وێڕای لەدەستدانی دووخاڵ، خاڵێکی گرینگمان بەدەست هێنا، ئەوەی لە توانامان بێت پێشکەشی دەکەین و دەمانەوێ هاندەرانی خۆمان دڵخۆش بکەین.
دوای یەکسان بوونەکەی زاخۆ لە حەفت یاریی خاوەنی 10 خاڵە و لە ریزبەندی حەفتەم دێت، غەڕاف کە ئەم وەرزە سەرکەوتووە بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، لە حەفت یارییدا 12 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەمی خولەکە دێت.
 




