Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

چەکێکی کاریگەر بۆ قەڵای سپی دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێگەیشت و تواناکانی ئەستێرەیەکیان بۆ دەگەڕێتەوە.

لە سەرەتای وەرزەکەوە ریال چەند زەبرێکی کاریگەری بەرکەوت، بەتایبەت لە هێڵی بەرگری کە چەند یاریزانێکی کاریگەریان بەهۆی پێکانەوە دابڕا. یەکێک لەوانە؛ ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بوو.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە کە لە گواستنەوەکانی هاوین لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، لە 16ی مانگی رابردوو لە یاریەکەیان بەرامبەر مارسیلیا تووشی پێکان هات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ‌ئاسی ئیسپانی، ئاڕنۆڵد بۆ بەرامبەر ڤالێنسیا یاریی دەکات.

ریالی پێشەنگ لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە میانی یارییەکانی گەڕی 11ی لالیگا میوانداریی شەمشەمەکوێرەکان دەکات.

ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی، ئاڕنۆڵد تێدەکۆشێت تا لە بەرامبەر لیڤەرپوول یاریزانێکی سەرەکیی چابی ئالۆنسۆ بێت کاتێک شاهانەکان لە 4ی مانگی داهاتوو لە ئانفیڵید رووبەڕووی یانەکەی پێشووی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button