Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئەوەی لەبارەی وتەکانی یامال بڵاوکرابووەوە، بە ناڕاست دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لێکەوتەکانی یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیا کە 2-1 بە بردنەوەی ریال مەدریل لە بارسێلۆنا کۆتایی هات، هێشتا بەردەوامیی هەیە و تا ئێستا دەرهاویشتەکانی جێی بایەخی مێدیا ئیسپانییەکانە.

لەو کێبڕکێ گەورەیەی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لامین یامال زۆرترین رۆشنایی بەلای خۆیدا راکێشا، ئەمجارە نەک بە ئاست و ژمارەکانی، بەڵکوو بە لێدوانەکانی پێش یارییەکە کە بووە هەوێنی پێکهڵپژانێکی زۆر لەنێوان یاریزانانی هەردوولادا راستەوخۆی لەدوای فیکەی کۆتایی.

ڤیدیۆیەکی روون؛ سەرەتای پێکهەڵپژان و گرژیەکانی کلاسیکۆ

پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە یامال له پێکهەڵپژانەکاندا هەڕەشەی لە چەند یاریزانێکی مەدرید کردبووە بەوەی پێی وتبوون “لە ژووری جلگۆڕین دەتانبینمەوە”.

بەڵام بەگوێرەی نوێترین زانیاریی رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی، یامال وای نەوتبوو. بەڵکوو پێی وتبوون “لە یاریی گەڕانەوە، دەتانبینمەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button