Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

نێیمار لەگەڵ مێسی و سوارێز یەکدەگرنەوە؟ نوێترین زانیاریی گەیشت

Yariga App

یاریگا –

وادیارە بەمزووانە سیانەی تۆقێنەری سەردەمانێکی بارسێلۆنا MSN کە لە هەریەک لە لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز و نێیمار دا سیلڤا پێکهاتبوو، یەکناگرنەوە. ئەمەش بەهۆی پێشهاتی نوێ لەنێوان نێیمار و سانتۆس.

لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییەکان باسی ئەگەری بەهێزی چوونی نێیماریان کرد بۆ ئینتەر مەیامی، بەڵام وادیارە پێشهاتی نوێ روویداوە و ئەستێرە بەڕازیلیەکە هەنگاوێکی دیکە دەنێت.

موژدە بۆ هاندەرانی MSN؛ سیانە تۆقێنەرەکەی بارسێلۆنا یەکدەگرنەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، نێیمار نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەەی لەگەڵ سانتۆس بۆ ماوەیەکی کورتخایەن، لەکاتێکدا پێشتر پلانی وابوو پێش مۆندیالی هاوینی داهاتوو، بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا تا دەرفەتی بەشداریکردنی لەو پاڵەوانێتیە جیهانییەدا بۆ بگەڕێتەوە لەسایەی راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی.

سەرچاوەکە نووسیوشیەتی کە بەم پێشهاتە نوێیە، دەبێت بۆ ماوەیەکیتر چاوەڕێ بێت تا لەگەڵ مێسی و سوارێز لە ئینتەر مەیامی یەکبگرنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button