
یاریگا –
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لوچیانۆ سپالێتی وەک راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.
ئیگۆر تودۆر، دوای هەشت یاریی بە دوای یەکی بێ بردنەوە لە پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێنتوس دوورخرایەوە.
بیانکۆنێری لەدوای بردنەوە قورسەکەی لە ئینتەر میلان 4-3، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی دوورخستنەوەی تودۆر لە پۆستەکەی.
Luciano Spalletti è il nuovo allenatore della Juventus ⚪️⚫️
Benvenuto mister!
🗞️➡️https://t.co/JzQ2LwR2ZV pic.twitter.com/LpWc0ybkbs
— JuventusFC (@juventusfc) October 30, 2025
هەژماری فەرمی یوڤێنتوس لە پلاتفۆرمی ئێكس لوچیانۆ سپالێتی وەک راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.
یوڤێنتوس لەم وەرزەدا لە كۆی نۆ یاریی چوار یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی سێریا ئەی دێت.



