Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

نوێ؛ نیازەکانی کارگێڕی لیڤەرپوول دوای زنجیرە شکستەکانی سڵۆت

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی لیڤەرپوول لەژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆت کە دووەم وەرزێتی لەگەڵ یانەکە، مشتومڕی پەیوەست بە گرێبەستی راهێنەرەکە لێکەوتووەتەوە.

تیمەکەی سڵۆت لە 7 یاریی رابردوویاندا 6 شکستیان نۆشیوە و تەنیا یەک بردنەوەیان تۆمارکردووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی TBRFootballی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ئێستا لەلایەن لیڤەرپوولەوە گفتوگۆی پەیوەست بە گرێبەستی راهێنەرە هۆڵەندیەکە هەڵپەسێدراوە.

سەرچاوەکە زانیوشیەتی کە سەرباری زنجیره درێژەکانی شکستەکانیان، کارگێڕی و ژووی خۆگۆڕینی رێدز هێشتا بەتەواوەتی پاڵپشتی سڵۆتن.

ئەم زانیارییە دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو کوڕانی ئارنە سڵۆت لەسەردەستی کریستاڵ پاڵاس هەر لە قۆناغی چوارەمی جامی کاراباو کرانەدەرەوە و نەهامەتیەکی دیکەیان تووشی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button