Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چاڤی ئۆفەرێکی دیکەی رەتکردەوە

Yariga App

چاڤی هێرناندێز پەلە ناکات لە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەریی و دەستەوارەیەکی لە رووسیاوە رەتکردەوە.

ئەفسانەکەی پێشووی بارسێلۆنا، پارساڵ لە راهێنەرایەتی یانە دێرینەکەی دوورخرایەوە و لەوکاتەوە نەگەڕاوەتە کاری راهێنەرایەتی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆرت ، چاڤی نایەوێت پەلە بکات لە هەڵبژاردنی ئەرکێکی نوێ تاوەکو دڵنیادەبێت لەوەی پڕۆژەیەکی گونجاوە و دەتوانێت تێیدا سەرکەوتووبێت.

ناوبراو لە ماوەی رابردوو راهێنەرایەتی یانەکانی ئیتیحادی سعوودی و ئەجاکسی هۆڵەندی رەتکردەوە. ئێستاش یانەی سپارتاک مۆسکۆ داوایان لێکردووە سەرکردایەتی پڕۆژەیەکی نوێی یانەکە بکات بەڵام چاڤی راستەوخۆ رەتیکردووەتەوە.

یانەکانی رووسیا رێگەیان پێنادرێت بەشداری پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان بکەن. لەسەر ئاستی ناوخۆش سپارتاک مۆسکۆ دابەزیووە بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی ئەو خولە و دوای 13 هەفتە کراسنۆدار لە پلەی یەکەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button