ئێنریکی ناڕازییە لە ئاستی ئەم دواییەی یاریزانەکانی

لویس ئێنریکی نیگەرانە لە ئاستی ئەم دواییەی یاریزانانی یانەکەی.
پاریس لە خولی فەڕەنسیدا بە پێچەوانەی ساڵانی رابردووەوە، بە زەحمەت خاڵ کۆدەکاتەوە و شەوی رابردووش بەرامبەر لۆریێنت بەرامبەربوون.
ئەمە سێهەم بەرامبەربوونی ئەو یانەیە لە کۆتا پێنج یاری خولی فەڕەنسیدا. لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەدا ئێنریکی راهێنەر نەیشاردەوە ئەگەر ٩٠ خولەکی دیکەش بەرامبەر لۆریێنت یارییان بکردایە نەیاندەتوانی گۆڵ تۆماربکەن:
بۆچی وامان بەسەرهات ؟ چونکە یارییەکی خراپمان کرد. لە نیوەی یەکەم زۆر خراپ بووین، هیچ هەلێکمان دروست نەکرد و تیمی بەرامبەر بە باشی بەرگرییان کرد. لە نیوەی دووهەم کەمێک باشتربووین بەڵام ئەگەر 90 خولەکی دیکەش یاریمان بکردایە نەماندەتوانی گۆڵییان لێبکەین. یاریزانەکان ئاستییان جێگیر نەبوو و هەلمان دروست نەکرد، بەم جۆرە یاریکردنە زەحمەتە لە دەرەوەی یاریگای خۆت یاری ببەیتەوە.
ئێنریکی درێژەی بە رەخنەگرتن لە یاریزانەکانی دا وتی
راستە ئەوان بە بەرگری یارییان دەکرد بەڵام زۆرینەی تیمەکانی دیکەش هەر بەو پلانە یاری دەکەن. بەڵام کاتێک ناتوانیت یاریزان ببڕیت، بۆشایی دروست ناکەیت و راکردن نیە بەرەو پێشەوە ئەمە دۆخەکە قورس دەکات. بەڵێ نیگەرانم لە ئاستی یانەکە.
پاریس هێشتا لە پلەی یەکەمی ریزبەندیدایە بەڵام تەنها یەک خاڵ دوورە لە رکابەرەکانیی و شەوی رابردوو ئەگەر مارسیلیا یاخود لیۆن لە یارییەکانی خۆیاندا براوەبوونایە ئەوا پێشەنگییان بە پاریس چۆڵ دەکرد.