Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كلاسیكۆی ئه‌مجاره‌ی ریال و بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریزانێكی لێڤانیته‌

گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا ركابه‌ری بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

ئیتا ئییۆنگ، هێرشبەری یانەی لێڤانتی، بووەتە یەکێک لە دیارترین یاریزانە لاوه‌كانی خولی ئیسپانیا و یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.

ئاستە بەرزەکەی هێرشبه‌ره‌ کامیرۆنیه‌ 22 ساڵه‌كه‌ی لێڤانتی لەم وەرزەدا سەرنجی گەورەترین یانەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە و ناوی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بە گەرمی دەهێنرێت.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی رایگه‌یاندووه‌، چەندین یانەی گەورە چاودێری بارودۆخی ئییۆنگ دەکەن، لە ئیسپانیا، هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێڵۆنا گرنگییەکی زۆری پێدەدەن، لە دەرەوەی ئیسپانیاش، یانەکانی پرێمەرلیگ وەک مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ چاویان لەسەر تواناکانی ئەم هێرشبەرەیە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بارسێلۆنا وەک بەهێزترین بژاردە بۆ داهاتووی ئییۆنگ سەیر دەکرێت، یانە کاتالۆنییەکە بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کە گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزدا تەواو دەبێت و ئییۆنگ وەک یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان دەبینرێت.

ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، خودی یاریزانەکەش لە تەمەنی 17 ساڵیدا درێسی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ی پۆشیوە و سەرسامی خۆی بۆ ئەو یانەیە دەربڕیوە. بارسا لە هاوینی ڕابردوودا هەوڵی گواستنەوەی داوە، بەڵام بەهۆی کێشەکانی یاسای یاریی خاوێنەوە هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

ئیتا ئییۆنگ گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی لیڤانتی هەیە تاوه‌كو ساڵی 2029یـه‌، لە گرێبەستەکەیدا مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی جیاواز دانراوە یانه‌كه‌ بۆ ده‌ستبه‌ردابوونی بۆ یانه‌كی لالیگا مه‌رجی داناوه‌ به‌ 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بێت و بۆ یانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش به‌ 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌ری هێرشبه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت.

ئەم نرخە بە بەراورد لەگەڵ هێرشبەرانی دیکەی ئاستبەرزی وەک ئەلڤارێز کە نرخەکەی دەگاتە 140 ملیۆن یۆرۆ، بە دەرفەتێکی گەورەی بازاڕ دادەنرێت.

ئییۆنگ لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، لە 10 یاریدا، توانیویەتی شه‌ش گۆڵ و سێ ئاسیست بکات. ئەم ئامارانە وایکردووە ببێتە یەکێک لە گۆڵکارە دیارەکانی لالیگا. شێوازی یاریکردنی بە تێکەڵەیەک لە هێزی جەستەیی، خێرایی، زیرەکی و توانای گۆڵکردن وەسف دەکرێت، کە وایکردووە بە “ساموێل ئیتۆی نوێ” ناوببرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button