
یاریگا –
دوێنێ چواشەممە 29ـی ئۆکتۆبەری 2025، بەهۆی رووداوەکانی کلاسیکۆ چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر کۆبووەتەوە و کێشەی نێوانیان یەکلایی کردووەتەوە.
پێگەی ئێل چیرینگویتۆ ئاشکرایکردووە، دوێنێ چاڤی ئاڵۆنسۆ کاتژمێر 8:09 گەیشتووەتە ڤاڵدێبێباس، ڤینیسیۆس جونیۆریش نزیکەی کاتژمێر و نیوێک دواتر و بە دیاریکراوی کاتژمێر 9:53 گەیشتووەتە شوێنی مەشقەکان.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ڤینیسیۆس سەرەتا لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ کۆبووەتەوە، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی لەکاتی گۆڕانکاری پێکرانی لە یاریی کلاسیکۆ داوای لێبوردنی لە راهێنەرە ئیسپانییەکە کردووە.
😳 ¿RETRATADO de @JLSanchez78 a @juanma_rguez?
🤦♂️ “Siempre defiendes el escudo del Real Madrid por encima de todo… y ahora coges la bandera de Vinicius”. pic.twitter.com/H0zybj5N9L
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) October 30, 2025
ڤینی کاتژمێر 10:30 خولەک چووەتە ژووری خۆگۆڕین لەوێش داوای لێبوردنی لە یاریزانانی هاوڕی کردووە و بەڵێنی داوە هەرگیز هەڵسووکەوتی وا دووبارە نەکاتەوە و هەمووان بەیەکەوە بە یەک ئاراستە بڕۆن.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەش لەوێ ئامادە بووە، جونیۆر داوای لێبوردنی لە سەرۆک، راهێنەر، یاریزانان و سەرجەم هاندەرانی یانەکە کردووە.
پێگە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پاش کۆتاییهاتنی مەشقەکان، جونیۆر کاتژمێر 3:17 خولەک ڤاڵدێبێباسی جێهێشتووە، هەر دوای مەشقەکان راستەوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دووبارە داوای لێبوردنی لە هەمووان کرد.



