
یاریگا –
کۆمپانیای یانەی هیلالی سعودی، بە سەرۆکایەتی نەواف بن سەعد، پەردەی لەسەر فڕۆکە تایبەت و نوێیەکەی لادا کە لۆگۆ و دروشمی یانەکەی لەسەرە.
ئەم هەنگاوە مێژووییە بە هاوکاری لەگەڵ كۆمپانیای فڕۆکەوانی ناس، بههاوبهشی فرۆكهكه بۆ یانهكه دابینكراوه.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی یانەی هیلال، فڕۆکە نوێیەکە کە ڕەنگ و لۆگۆی یانەکەی هەڵگرتووە، سهرلهبهیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە ڕیازی پایتەخت.
فڕۆکەکە لە جۆری پێشکەوتووی A320neoیە، بەمەش یانەی هیلال دەبێتە یەکەم یانە لە سعودیە و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەبێتە خاوەنی فڕۆکەیەکی تایبەت کە بە تەواوی دیزاین و ناسنامەی بازرگانی یانەکەی لەسەر نەخشێنراوە.
اهلاً وسهلاً بطائرة الهلال ✈️💙😍@Alhilal_FC #رحلتنا_وحدة#ناس_الهلال#طيران_ناس✈️ pic.twitter.com/7iKy9POEiC
— flynas طيران ناس (@flynas) October 30, 2025
زانیاریی خێرا لەسەر فڕۆکەی A320neo:
- بزوێنەری نوێ و کارامەیی لە وزەدا
کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی: فڕۆکەی A320neo بەهۆی بزوێنەرە نوێیەکانی دەتوانێت تاوهكو 20٪ کەمتر سووتەمەنی بەکاربهێنێت بەراورد بە نەوەی پێشووی. ئەمەش تێچووی کارپێکردن بۆ هێڵە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
- کەمکردنەوەی دەردراوە زیانبەخشەکان: بەهۆی کەم بەکارهێنانی سووتەمەنییەوە، دەردانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) بە هەمان ڕێژە کەمتر دەبێتەوە، کە وایکردووە ببێتە فڕۆکەیەکی ژینگەدۆستت.
- کەمکردنەوەی ژاوەژاو
دیزاینی نوێی بزوێنەرەکان وایکردووە کە دەنگی فڕۆکەکە لە کاتی فڕین و نیشتنەوەدا نزیکەی 50٪ کەمتر بێت. ئەمەش ئەزموونێکی ئارامتر و خۆشتر بۆ گەشتیاران لەناو کابینەکەدا و بۆ دانیشتووانی نزیک فڕۆکەخانەکانیش دابین دەکات.
- دیزاینی باڵەکان :
هەموو فڕۆکەکانی A320neo بە ستاندارد سەرەنوکی باڵەکانیان هەیە کە پێیان دەوترێت شێوەیان لە پەڕەکەی پشتی قرش دەچێت. ئەم باڵە بچووکانە یارمەتی کەمکردنەوەی بەرگریی هەوا دەدەن و کارایی فڕۆکەکە باشتر دەکەن.
- مەودای فڕینی زیاتر
بەهۆی کارامەیی بزوێنەرەکانییەوە، A320neo دەتوانێت مەودایەکی زیاتر ببڕێت. بۆ نموونە، دەتوانێت نزیکەی 900 کیلۆمەتر زیاتر لە نەوەی پێشووی بفڕێت، کە مەوداکەی دەگاتە نزیکەی 6,300 کیلۆمەتر. ئەمەش ڕێگە بە هێڵە ئاسمانییەکان دەدات گەشتی درێژتر و ڕاستەوخۆتر بكهن.
- كورسیهكانی ناو فرۆكهكه
- ئاسوودەیی زیاتر بۆ گەشتیاران: زۆربەی فڕۆکە نوێیەکانی A320neo دیزاینی ناوەوەی هەیە، کە چەندین تایبەتمەندیی نوێی تێدایە وەک:
- کورسی فراوانتر و بۆشایی زیاتر بۆ قاچەکان.
- ڕووناکیی LEDی پێشکەوتوو کە دەتوانرێت ڕەنگەکەی بگۆڕدرێت بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام.
- ڕەفەی سەرەوەی گەورەتر بۆ هەڵگرتنی جانتای زیاتر.
- توانای هەڵگرتنی گەشتیار : بەپێی دیزاینی ناوەوەی، فڕۆکەی A320neo دەتوانێت تاوهكو 194 گەشتیار هەڵبگرێت، ئەمەش وایکردووە بۆ گەشتی کورت و مامناوەند زۆر گونجاو بێت
لحظة استقبال طائرة #الهلال الخاصة التي تحمل ألوان وشعار النادي في مطار الملك خالد الدولي في العاصمة الرياض ✈️💙
” فخامة الأزرق .. أولويات هلالية ” pic.twitter.com/MSjb0CSl5G
— عساف الخليفي (@assaf74) October 30, 2025
کام کۆمپانیا دروستی کردووە؟
فڕۆکەی A320neo لەلایەن کۆمپانیای ئێرباس (Airbus) دروستکراوە. ئێرباس کۆمپانیایەکی ئەوروپییە و یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە جیهاندا. بارەگای سەرەکییەکەی لە شاری تولوزی فەرەنسایە.
نرخەکەی چەندە؟
نرخی فڕۆکەکە بەپێی تایبەتمەندییە زیادکراوەکان و دیزاینی ناوەوەی دەگۆڕێت، بەڵام بەپێی لیستی نرخی فەرمی کۆمپانیای ئێرباس کە زۆرجار داشکاندنی گەورەی بۆ هێڵە ئاسمانییەکان دەکرێت، نرخی فڕۆکەی A320neo نزیکەی 110 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
یەکەم گەشتی فڕۆکە نوێیەکەی
بڕیارە یەکەم گەشتی تیپی یەکەمی هیلال بە فڕۆکە تایبەتەکە، یەکشەممەی داهاتوو، 2ـی تشرینی دووەم، لە ڕیازەوە بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر بێت.
ئەم گەشتە بۆ ئەنجامدانی یاری چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایە بەرامبەر یانەی غەڕافەی قەتەری.
جێگەی سەرنجە، فڕۆکەکە تەنها بۆ یانەکە نابێت، بەڵکو بۆ گواستنەوەی گەشتیارانی ئاساییش بەکاردەهێنرێت لە چوارچێوەی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی كۆمپانیای فرۆكهوانی ناس، ئەمەش بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئەزموونێکی نوێ و جیاواز بە گەشتیاران.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨 طائرة الهلال :
وصل طائرة الهلال و استقبال رسمي يسمى بـ “تحية قوس الماء” 🤯🤯🤯💙 pic.twitter.com/K52KdxOTkH
— معن القويعي (@MaanAlquiae) October 30, 2025
پێشوازییەکی شاهانە
هەژماری فەرمی كۆمپانیای فڕۆکەوانی ناس لە پلاتفۆرمی “X” گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە ساتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە لەسەر ڕێڕەوی فڕۆکەخانە و پێشوازیکردنی بە پرژاندنی ئاو پیشان دەدات، کە نەریتێکی جیهانییە بۆ فڕۆکە نوێیەکان لە هەموو فڕۆکەخانەکانی جیهان ئهم كاره دهكرێت
خاوەندارێتی هیلال بۆ ئەم فڕۆکە تایبەتە لە چوارچێوەی گرێبەستی هاوبەشی نێوان یانەکە و فرۆكهوانی فڕۆکەوانی ناس دایە، کە تاوهكو ساڵی 2029 گرێبهستیان هەیە.



