Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعوودیەکان جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح دەدەن

ناوەڕۆکی ئۆفەرەکە ئاشکرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

سعوودیەکان جارێکی دیکە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، هێرشبەری لیڤەرپوول دەکەن.

ماڵبەڕی تی بی ئاڕ فووتبۆڵ بڵاویکردووەتەوە، سعوودیەکان هێشتا لە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی نەکشاونەتەوە و ئەو ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادەیان کردبوو هێشتا وەکو خۆی ماوەتەوە.

سعوودیەکان لە دوو هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆریان بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە میسڕییەکە دا، لە هاوینی رابردوو هەوڵەکانیان زیاتر کرد، بەڵام سەڵاح مانەوەی لە رێدز هەڵبژارد و گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە و تاوەکو هاوینی 2027 نوێکردەوە.

محەمەد سەڵاح

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، سعوودیەکان ئامادەن ساڵانە 150 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بە محەمەد سەڵاح بدەن، هەروەها دەیکەن بە باڵوێزی گەشتیاریی و لە داهاتووشدا مافی خاوەندارێتی بەشێک لە پشکەکانی یانەیەکی خولەکەی دەبێت.

سەڵاح لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات و نەیتوانیووە هاوکارییەکی ئەوتۆی تیپەکەی بکات.

لیڤەرپوول لەم وەرزە بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 14 یاریی کردووە و 6 یاریی تووشی شکست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button