Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆما ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی زیرکزی دەکات

جۆشوا دەگەڕێتەوە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

رۆما ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد دەستپێکردووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رۆما دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد واژۆ بکات.

زیرکزی لە هاوینی 2024 بەبڕی 42.50 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڵۆنیاوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان هەیە.

زیرکزی بەتەواوی متمانەی رۆبن ئامۆرین، راهێنەری یانەکەی لەدەستداوە و لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 90 خولەک یاریی کردووە.

زیرکزی لە سێریا ئەی ئەزموونێکی باشی هەیە و پێشت لەگەڵ بۆڵۆنیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بۆیە ئەگەری هەیە جارێکی دیکە لە رێگەی گورگەکانی رۆما بۆ ئیتاڵیا بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button