
یاریگا –
ئارسیناڵ بە بردنەوەیەکی دیکە هێندەیتر هێزی خۆی پیشانی رکابەرەکانی دا کاتێک لە چوارچێوەی گەڕی چوارەمی جامی کاراباو 2-0 شکستی بە بڕایتن هێنا.
تیمەکەی میکێک ئارتێتا لە سەرجەم بەرە نێوخۆیی و ئەوروپیەکانی ئەم وەرزە بەنایابی دەرکەوتوون. بەجۆرێک، لە 9 یاریی پرێمەرلیگ بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ پیشەنگن و، لە چامپیۆنزلیگیش هەرسێ یاریەکەی خۆیانیان بردووتەوە.
بردنەوەکەی ئەمشەوی تۆپچیەکانی لەندەن، ژمارەیەکی ئێجگار خەیاڵی و مەحاڵی لەگەڵدابوو. بەوەی بوونە یەکەمین یانەی ئینگلیزی لە ماوەی یەک مانگدا 6 یاریی ئەنجام بدەن و لە سەرجەمیاندا سەرکەوتن بنووسنەوە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێکیان لێ تۆماربکرێت.
6 – Arsenal in October 2025 are the first English top-flight team in history to play six games in a month and win them all without conceding a single goal. Philosophy. pic.twitter.com/PqtR5HkRdJ
— OptaJoe (@OptaJoe) October 29, 2025
دوو یاریی داهاتووی گەنەرز ئاسان دەردەکەون. لە یەکەمیاندا بەرامبەر بێرنلی و، دواتریش لە چامپیۆنزلیگ دەبنە میوانی سلاڤیا پراگ.



