Loading...
عێراقکوردستان

محەمەد یاتارا: پێویستە ئاگاداری یانەی غەڕاف بین

زاخۆ لە ناسڕیە ووبەڕووی غەڕاف دەبێتەوا

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر غەڕاف یاریی دەکات و هێرشبەری تیپەکەش دەڵێت پێویستە بە وریاییەوە یارییەکە بکەین.

لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی ناسڕیە کاتژمێر 6ـی ئێوارە رووبەڕووی غەڕاف دەبێتەوە، تەواوی یاریزانەکانی زاخۆ بۆ یارییەکە ئامادەن و هیچ پێکانێک لە نێو تیپەکەدا نیە.

محەمەد لامین یاتارا، هێرشبەری گینی زاخۆ باس لە یارییەکە و ئامادەیی یاریزانەکان دەکات و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

یارییەکە لە یاریگای خۆمان نیە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین و ماندووبین بۆ ئەوەی سێ خاڵی ئەم یارییە بەدەست بهێنین، دەبێ بە وریاییەوە ئەم یارییە بکەین و ئاگاداری غەڕاف بین، چونکە تیپەکە تا ئێستا ئەنجامی باشی هێناوە لە خولەکە.

ویسام رزق، راهێنەری یانەی زاخۆ دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ ئەم یارییە گووتی:

یاریی بەرامبەر غەڕاف یەکێک لە یارییە گرینگەکانە، پێویستە سێ خاڵ وەربگرین و بە ئاسودەیی یارییەکەی عەینی ئیماڕاتی بکەین لە جامی کەنداو، ئێمە ماندووین لە دوو خول بەشدارین و وادەی یارییەکانیش لە یەکتر نزیکە، هەوڵدەدەین ئەنجامی باش لە هەردوو خول بەدەست بهێنین.

زاخۆ بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، غەڕافیش کە ئەم وەرزە سەرکەوتووە بە 11 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button