Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

سپالێتی لەگەڵ یانەیەکی گەورە گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

لوچیانۆ سپالێتی لە دەرگای یانەیەکی گەورەوە دەگەڕێتەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی.

سپالێتی بەدرێژایی کاروانە پیشەگەرێتیە دوورودرێژەکەی چەندین پۆستی جیاوازی تاقیکردووەتەوە. دیارترینیان زینیت، رۆما، ئینتەر میلان، ناپۆلی و دوایین جاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیابوو.

وەک لە چەند رۆژی رابردوودا هەر لە دوای ئەوەی یوڤێنتوس ئیگۆر تودۆری راهێنەری دوورخستەوە و دەنگۆیەکان لەسەر سپالێتی چڕبوونەوە، زانیارییەکان بوونە راستی و ناوبراو لەگەڵ خانمە پیرەکە گەیشتووەتە رێککەوتن.

سپالێتی دەرفەتێکی لە یانەیەکی گەورەوە بۆ هاتووەتەپێش

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لوچیانۆ لەگەڵ یۆڤی تا هاوینی 2026 لەگەڵ بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە کە ئەمەیان پەیوەستکراوە بە ئەنجامەکانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەوە.

Back to top button