
یاریگا –
دەرگای یانەیەکی نوێ لە ئێندریکی یاریزانی لاوی ریال مەدرید کراوەتەوە و ئەگەرێکی بەهێزە لە داهاتوویەکی نزیکدا رووبکاتە فەڕەنسا.
ئێندریک کە هاوینی 2024 بە بڕی 47.5 ملیۆن یۆرۆ لە پاڵمێراسی بەڕازیلەوە پەیوەندی بە شاهانەکانی ئیسپانیاوە کرد، ئێستا لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ ئەو دەرفەتە کەمەشی لەدەستداوە کە سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتی پێی دەدرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئێندریک دەرگای بە رووی یانەی لیۆنی فەڕەنسیدا کردووەتەوە.
رۆمانۆ زانیویەتی کە لاوە بەڕازیلییەکە پەیوەندیکردنی بە لیۆنەوە وەک خواستن تا هاوینی 2026 بە بژاردەیەی نموونەیی دەزانێت.
هەر لە درێژەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسەدا ئەوەش هاتووە کە هێرشبەرەکە تا مانگی داهاتوو هەموو بژاردەکان هەڵدەسەنگێنێت، بەڵام لیۆن پێشوەختە پلانی خۆیان پێشکەشی ناوبراو کردووە.
🚨❤️💙 More on Endrick and Olympique Lyon deal.
Understand Endrick has opened doors to OL as ideal solution for January, keen on the move on loan until June 2026. 💣🇫🇷
Endrick will assess all options in the next month but OL already presented their plan, as revealed. 🇧🇷 pic.twitter.com/Zn3Fq0RilP
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 29, 2025