
یاریگا –
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا، پێشوازی لە بڕیاری دادگای مەدرید بۆ رەتکردنەوەی تانەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و کۆمەڵەی خولی ئیسپانیا ‘لالیگا’ لەبارەی سوپەرلیگ دەکات.
ریال مەدرید لە بەیاننامەکەدا دووپاتیدەکاتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بەشێوەیەکی مەترسیدار رێساکانی رکابەری ئازادی خۆی پێشێلکردووە و پێچەوانەی بڕیاری دادگای دادی ئەوروپایە.
ریال مەدرید نووسیویەتی؛
بڕیاری دادگای هەرێمایەتی مەدرید رێگە بۆ یانەکەمان خۆشدەکات، تاوەکو داوای قەرەبووی گەورە بکاتەوە.
بەدرێژایی ئەمساڵ، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنچینەیی، گفتوگۆی زۆرمان لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە، بەڵام لەبارەی حکومڕانی شەفافانەتر، قازانجی دارایی بەردەوام، پاراستنی تەندروستی یاریزانان، باشترکردنی ئەزموونی هاندەران رێکنەکەوتین. هەروەها لەسەر گواستنەوەی پەخشی راستەوخۆ و بێ بەرامبەر لەسەر ئاستی جیهانیش هاوشێوەی مۆندیالی یانەکان، نەگەیشتینە رێککەوتن.
Comunicado Oficial.
🔗https://t.co/FCLmIVHG02 pic.twitter.com/DWyyRKi1iA— Real Madrid C.F. (@realmadrid) October 29, 2025
ریال مەدرید لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا دووپاتیکردەوە، لە کارکردن بۆ بەرژەوەندی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و هاندەرانی یارییەکە بەردەوام دەبێت، لە هەمان کاتدا هەوڵدەدات بە وەرگرتنەوەی قەرەبووی گەورە لە یوێفا، قەرەبووی زیانە گەورەکان بکاتەوە.



