
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید بەهۆی رووداوەکانی کلاسیکۆ و تووڕە بوونی لە چابی ئاڵۆنسۆ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە.
دەمەوێت داوای لێبوردن لە هەموو مەدریدستاکان بکەم بۆ کاردانەوەم لەدوای گۆڕانکاری پێکرانم لە کلاسیکۆ.
هەر وەک چۆن ئەمڕۆ لە مەشقەکان داوای لێبوردنم کرد، دەمەوێت دووبارە داوای لێبوردن لە هاوڕێکانم، یانەکە و سەرۆک بکەم.
هەندێکجار هەست و سۆز بەسەرمدا زاڵدەبێت چونکە هەمیشە دەمەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنم و یارمەتی تیپەکەم بدەم، کارەکتەری کێبڕکێکارم لەو خۆشەویستییە سەرچاوە دەگرێت کە هەستی پێدەکەم بۆ یانەکەم و هەموو ئەو شتانەی نوێنەرایەتی دەکات.
بەڵێندەدەم چرکە بە چرکە بەردەوامبم لە جەنگان لەپێناو ریال مەدرید هەر وەک چۆن لە یەکەم رۆژەوە وامکردووە.
Hoy quiero pedir disculpas a todos los madridistas por mi reacción al ser sustituido en el Clásico.
Así como ya lo he hecho en persona durante el entrenamiento de hoy, también quiero pedir disculpas nuevamente a mis compañeros, club y presidente.
A veces la pasión me gana por…
— Vini Jr. (@vinijr) October 29, 2025



