
یاریگا –
پێدری گۆنزالێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی تووشی پێکان بووە و لەیاریکردن دادەبڕێت.
رادیۆی کاتالوونیا بڵاویکردووەتەوە، پێدری لە یاریی کلاسیکۆ تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای نەکردووە و پێکانەکەی لە ماسوولکەکانیدایە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تاوکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیار نییە، پشکنینی پزیشکی وردی بۆ دەکرێت و وردەکاری پێکانەکەی ئاشکرا دەکرێت.
رادیۆ کاتالوونیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەگوێرەی جۆری پێکانەکەی، ئەگەری هەیە پێدری تاوەکو دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان یاریی بۆ یانەکەی نەکاتەوە.
هەکاوت بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی رادیۆی کادینا سێر، پێدری بەهۆی ئەو پێکانە چوار بۆ پێنج هەفتە دووردەکەوێتەوە.
بارسێلۆنا لە 2ـی نۆڤێمبەر تاوەکو 11ـی نۆڤێمبەر بەرامبەر ئێڵچێ، کڵەب بروج و سێڵتا ڤیگۆ یاریی دەکات، پێدری لەهەر سێ یارییەکە بێبەش دەبێت.
❗️ÚLTIMA HORA @EsportsRAC1
🎙️Marta Ramon👉🏻Pedri té una lesió muscular i per això no s’ha entrenat amb els companys
👉🏻El problema ve del clàssic, en què va acabar físicament molt al límit i expulsat per doble groga
👉🏻De moment, es desconeix el temps de baixa#frac1 pic.twitter.com/8o71r9FlEc
— El Barça juga a RAC1 (@FCBRAC1) October 29, 2025



