Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاندەری یانەیەکی ئەڵمانی لە نێو یاریگا گیانی لەدەستدا

لە قۆناخی دووەمی جامی ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

هاندەرێکی یانەی لایپزیگ لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئینێرجی کۆتبوس لە جامی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، هاندەرەکە لە پشوودانی نێوان دوو گێمەکە گیانی لەدەستدا، لەو یارییەی لایپزیگ 1-4 لە کۆتبوسی بردەوە.

هاندرەکە لە کاتی چوونە ژوورەوەی بۆ یاریگای لیگ ئینێرجی، کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گەیێندرایە نەخۆشخانە.

دوای دەستپێکردنەوەی گێمی دووەم، هاندەران و یاریزانان بۆ ماوەی یەک خوولەک، وەکو رێزێک وەستان.

لایپزیگ لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی؛

وەکو رێزێک بۆ ماڵباتی هاندەرەکە، رووماڵی یارییەکەمان بۆ کەمترین ئاست دابەزاند. هیوادارم لێمان تێبگەن، بەڵام لەمجۆرە دۆخانە، هیچ شوێنێک بۆ تۆپی پێ نامێنێتەوە.

لایپزیگ سێ گۆڵی لە گێمی یەکەمدا کرد و گۆڵی چوارەمیشی لە دەستپێکی گێمی دووەمدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button