Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئێستا کاتی نییە؛ بارسێلۆنا زۆر لە یاریزانانی ریال مەدرید تووڕەیە و هەنگاوی جیددی دەنێت

کەیسی نێگرێیرا جارێکی دیکە دەبێتەوە رۆژەڤ

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا زۆر لە دووبارە زیندووکردنەوەی کەیسی خۆسێ ماریا نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووتری لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا، لەلایەن یاریزانانی ریال مەدرید تووڕەن.

کەیسی نێگرێیرا سەرئێشەیەکی گەورەی بۆ بارسا دروستکردووە، بەگوێرەی تۆمەتەکان بێت، بارسێلۆنا پێشتر بەرتیلی بە چەند بەرپرسێکی پێشوو داوە، ئەمەش لەڕێگەی کارکردنیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێگرێیرا، کە وەکو راوێژکارێکی دەرەکی و شارەزا لە بواری ناوبژیوانی، لەگەڵ بارسا کاریکردووە.

دوێنێ سێشەممە، رۆژنامەی ئێل موندۆ بڵاویکردبووەوە، دادوەر داوای لە کارگێڕی خوان لاپۆرتا کردووە، تەواوی گرێبەستە رەسەنەکان ئامادە بکات، هەروەها هەموو بەڵگەیەکی هاوپێچ بکات، کە پاڵپشتی لە قسەکانی یانەکە دەکات.

بارسێلۆنا لە ساڵانی نێوان 2001 تاوەکو 2018 بڕی 8.4 ملیۆن یۆرۆی بە نێگرێیرا و کوڕەکەی داوە، ئێستا دادوەر بە سیفەتی ‘لایەنی لێکۆڵینەوە’ بەفەرمی لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا دەکات.

ئێلینا فۆرت، جێگری سەرۆکی بارسێلۆنا لە 27ی یەنایەر/کانوونی دووەمی داهاتوو دەچێتە دادگا و لە 6ی شوبارت/فێبرایەری داهاتووشدا، خوان گاسپار کە لە ساڵانی نێوان 2000 بۆ 2003 سەرۆکی یانە بووە، دەچێتە بەردەم دادوەر.

دادوەری دادگای بارسێلۆنا، داوای ئامادەکردنی گرێبەستی رەسەنی نێوان بارسێلۆنا و کۆمپانیاکانی داسنێل 95 و نێلساد SCB کردووە. ماڵباتی نێگرێیرا خاوەنی هەردوو کۆمپانیاکەن.

دادوەر داوای لە هەردوو لایەنەکە کردووە، ناوی کەسانی هونەر و راوێژکارەکان بنووسرێت کە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە. لە لایەکی دیکەوە دادوەر داوای ئامادەکردنی هەموو راپۆرت، فۆتۆکۆپی راپۆرتەکان، بەڵگەنامەی رەسەنی هەموو پڕۆسەکەی کردووە.

بەڵگە و گرێبەستی رەسەن بێنن؛ دادگای بارسێلۆنا جارێکی دیکە کەیسی نێگرێیرا دەجووڵێنێتەوە

لێدوانەکانی تیبو کۆرتوا و قسەی بێڵینگهام

ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کەیسی نێگرێیرا جارێکی دیکە لەدوای رووداوەکانی کلاسیکۆ گەرمبووەتەوە.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی باڵای بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، یانە کاتالوونییەکە لە هەڵمەتی میدیایی ریال مەدرید بۆ سەر لامین یامال تێناگەن.

تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدیرد لە پرێس کۆنفڕانسی یارییەکەی یوڤێنتوس لە چامپیۆنزلیگدا، رەخنەی لە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا گرت، ئەمەش دوای قسەکانی لاپۆرتا لەبارەی بوونی ”دەستێکی سپی” و دروستکردنی کاریگەری لەسەر ناوبژیوانان. کۆرتوا لە وەڵامی قسەکەی لاپۆرتا گوتی؛

(لاپۆرتا) ئەم قسانە بەهۆی کەیسی نێگرێیرا دەکات، هەرگیز شتێکی هاوشێوەم نەبینیوە، بەڵکو تەواو پێچەوانەی ئەمە بیردەکەینەوە. هەرگیز هەستمان نەکردووە، سوودمان لە ناوبژیوان وەرگرتبێت.

لە یاریی کلاسیکۆی رابردووشدا، جود بێڵینگهام بە سێزار سۆتۆ گرادۆ، ناوبژیوانی یارییەکەی گوتی ”تەنانەت لەگەڵ نێگرێیراش….”، ئەمەش دویا ئەوەی پێدری داوای لە ناوبژیوان کرد، کارتێکی زەرد بە ئەستێرە ئینگلیزییەکە بدات.

”هەڵمەتی ناشرینکردنی یامال”

رۆژنامە کاتالوونییەکە جەختیکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات و پێی وایە یامال رووبەڕووی هەڵمەتێکی گەورەی ناشرینکردن بووەتەوە.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای بارسا نووسیویەتی؛

یاریزانانی ریال مەدید دەتوانن بەبێ دەنگی باسی بارسێلۆنا بکەن، ئەگەر سەیری یاریی کلاسیکۆ بکەینەوە، دەبینین بە شێوازێکی دیراسەت کراو، ناوبژیوان لە بەرژەوەندی ریال مەدرید بڕیاری دەدا و زۆربەی رووداوەکان مشتومڕ هەڵدەگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button