Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

یاسای سیستەمی فرە تۆپ چییە؟ لیڤەرپوول بەهۆیەوە سزا دەدرێت؟

چەند یانە بەهۆی یاساکە سزادراون؟

Yariga App

یاریگا –

پاش ئەوەی لیڤەرپوول لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد کە 2-1 دۆڕا و چەند جارێک یاسای سیستەمی فرە تۆپی لەو یارییەدا پێشلێکرد و مانچێستەر یونایتدی تووڕە کرد، تاوەکو ئێستا پرێمەرلیگ هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکە نەداوە.

پاش ئەوەی هاری ماگوایەر لە دوا خولەکەکان گۆڵی دووەمی مانچێستەر یونایتدی کرد، چەند جارێک ستافی یاریگا تۆپیان بۆ یاریزانانی لیڤەرپوول هەڵدەدا، لەکاتێکدا بەگوێرەی یاسای پرێمەرلیگ پێویستە یاریزانان خۆیان بچین تۆپەکان بهێننەوە.

هەروەها ئاڕنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول چەند جارێک یاساکانی پێشێلکرد و تۆپی بۆ یاریزانەکانی دەگەڕاندەوە.

پرێمەرلیگ تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر پێشێلکارییەکانی لیڤەرپوول نەداوە، تەنیا رێنماییە روونەکانی خۆی لەبارەی سیستەمەکە بیر یانەکان دەخاتەوە.

سیستەمەکە دڵنیایی دەدات بەردەوام لە یاریگاکان چەندین تۆپ ئامادەن بۆ ئەوەی ریتمی یارییەکان خاو نەبنەوە. جیا لەوەی تۆپێکی سەرەکی بۆ یارییکردن بەکاردێت، 15 تۆپی دیکە لە دەوروبەری یاریگا بەشێوەی یەکسان لەسەر پارچە پلاستیکێک دادەنرێن.

یاریزانان دەتوانن بەخێرایی تۆپ لە هەموو گۆشەیەکی یاریگا بهێننەوە بەبێ ئەوەی ریتمی یارییەکان خاوببنەوە.

یاسای سیستەمی فرە تۆپ چییە؟

پرێمەرلیگ لە وەرزی 2022-2023 یاسایەکی تایبەتی دەکرد بەناوی یاسای سیستەمی فرە تۆپ، بەگوێرەی یاساکە، نابێت تۆپ هێنەرەوەکانی ناو یاریگا تۆپ بۆ یاریزانان هەڵبدەن، بەڵکو پێویستە یاریزانان خۆیان بچن تۆپەکان هەڵبگرن.

هەروەها ستافی راهێنەرانیش بۆیان نییە تۆپ بۆ یاریزانەکان هەڵبدەن، یاریزانان بۆیان هەیە تۆپی سەرەکی یارییەکە بهێننەوە یاخود ئەو 15 تۆپەی لە دەوروبەری یارییەکە دانراون دەتوانن بەکاریان بهێنن.

بەڵام یاساکە گۆڵپارێزەکان ناگرێتەوە و ئەوان بۆیان هەیە لە پشت گۆڵەکەیان تۆپ لە تۆپهێنەرەوەکان وەربگرن.

ئاستۆن ڤێلا پاش ئەوەی لە وەرزی 2024-2025 لە پێنج یاریی جیاواز یاساکەی پێشێلکرد بەبڕی 125 هەزار سزادرا، ئەگەر لیڤەرپوولیش لەسەر پێشێلکاری یاساکە بەردەوامبێت تووشی هەمان سزا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button