
یاریگا –
بەرپرسانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەیانەوێت لەگەڵ لامین یامال کۆببنەوە و باسی رووداوەکانی یاریی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بکەن.
لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی داهاتوو، هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوا دوو یاریی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەکات، بەرپرسانی هەڵبژاردەکە دەیانەوێت لەو کاتەدا لەگەڵ یامال کۆببنەوە و باسی کۆمەڵێک بابەت بکەن.
یامال و دانی کارڤاخال شەڕە قسەیەکی تووندیان لەنێو یارییەکەدا کرد، ئەمەش دوای لێدوانە پڕمشتومڕەکانی یامال لە پۆدکاستێکی پێش یارییەکە.
رادیۆی کادێنا کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، بەپرسانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەیانەوێت لە دروست نەبوونی هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانە دڵنیاببنەوە، تاوەکو کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵبژاردەکە دروست نەکات.
⏳ El reencuentro Carvajal-Lamine tendrá que esperar, pero en la Selección quieren hablar con Yamal de lo ocurrido
📻 #PartidazoCOPE https://t.co/jiLENlDV56
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) October 28, 2025
ئامادەنەبوونی کارڤاخال
کارڤاخال بەهۆی نەشتەرگەری ئەژنۆی، ناتوانێت لە کەمپی مەشقی لاڕۆخا ئامادەبێت. تاوەکو ئێستا هەڵوێستی یامال بۆ پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەکە روون نەبووەتەوە و تاوەکو ئێستاش لویس دێ لا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەکە لیستی یاریزانانی یەکلایی نەکردووەتەوە.
ئیسپانیا بەکۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و سێ خاڵ لە پێشەوەی تورکیای خاوەن پلەی دووەمە.
مانگی داهاتوو ئیسپانیا دوو یاریی بەرامبەر تورکیا و جۆرجیا دەکات و تاوەکو ئێستا گەیشتنی بە مۆندیالی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا مسۆگەر نەکردووە.



