
یاریگا –
پزیشکانی یانەی ناپۆلی، پێکانی سەختی کێڤن دی بڕۆین دووپاتدەکەنەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە.
بەگوێرەی دوایین پشکنینەکانی پزیشکی یانەکە، دی بڕۆین بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، ئەمەش دوای تووشبوونی بە پێکان لە ماسوولکەی دواوەی ران، لە یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان.
دی بڕۆین گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد و پارتێنۆپێ 3-1 یارییەکەی بردەوە.
گابریێلی ئۆریالی، بەڕێوەبەری ناپۆلی بە پلاتفۆڕمی دازنی راگەیاندووە؛
چوارشەممە (ئەمڕۆ) وێنەکە بەتەواوی رووندەبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوی نازانین چەند دووردەکەوێتەوە.
پێشبینی دەکەین بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ لە یاریگاکان داببڕێت، بەڕاستی هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەین.
🚨🇧🇪 Napoli confirm Kevin De Bruyne set to be sidelined for months with serious muscle injury.
“Final tests confirm high-grade injury of biceps femoris of the right thigh”, with long time sidelined anticipated.
Get well soon, Kev! pic.twitter.com/Tw1KeA6W1H
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 27, 2025
دی بڕۆین، 34 ساڵ، یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی ناپۆلی و تاوەکو ئێستا چوار گۆڵی کردووە.



