
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چواری جامی كاراباو ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری برایتن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:45 ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتن بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چوارەمی جامی كاراباو.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ بە ئاستێكی نموونەییدا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە كۆی نۆ یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ حەوت یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی22 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە دێت.
هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش لە كۆی سێ یاریی سەرجەمیانی بردووەتەوە و لە ریزبەندی نۆیەمی خولەكە دێت.
لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنیا سێ گۆڵیان لێكراوە و بەهێزترین هێڵی بەرگری پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپان.
برایتن لەم وەرزەدا لە كۆی نۆ یاریی پرێمەرلیگ سێ یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و هەمان ژمارەی یارییش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی سێزدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە قۆناخی رابردووی جامی كاراباو بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە بارنسلی بردەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ مارتن ئۆدیگارد، نۆنی مادویكێ، كای هاڤێرتز و گابریێل خێسوس رووبەڕووی برایتن دەبێتەوە.
برایتن بە بێ خرودا، میلنەر، میتۆما، هێنشوڵد، وێبستەر و سۆلی مارچ رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
كێپا
وایت، مۆسكوێرا، هێنكاپێ، لێویس سكێڵی
نۆرگارد ، ئیزی، مێرینیۆ
نوانێری، یۆكێرێش، ترۆسارد
پێكهاتەی پێشبینیكراوی برایتن
ستێل
ڤێڵتمان، كۆپێلا، دەنک، كوبێر
بالیبا، ئایاری
مینتێ، گۆمێز، واتسن
وێڵبیک



