
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكانی قۆناخی چوارەمی جامی كاراباو لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:45 لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چوارەمی جامی كاراباو.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوول بە دۆخێكی قورس و هەستیاردا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە كۆتا شەش یاریی خۆیدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و پێنج یاریی دۆڕاوە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە كۆی نۆ یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و چوار یاریی دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە جامی كاراباو لە قۆناخی پێشوو بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ساوسامتنی بردەوە.
لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لە كۆی نۆ یاریی پرێمەرلیگ سێ یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە جامی كاراباو لە یاریی رابردوو بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە مێلوۆڵی بردەوە.
لەم وەرزەدا كریستاڵ پاڵاس و لیڤەرپوول دووجار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە جامی قەڵخانی ئینگلتەرا بە لێدانی یەكلاكەرەوە كریستاڵ پاڵاس بردیەوە و لە پرێمەرلیگیش دووبارە شكستیان بە تیمەكەی سڵۆت هێنا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن، فریمپۆنگ، جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی پاڵاس دەبێتەوە و بەشدارییكردنی ئیزاک و خراڤنبێرخیش گومانی لەسەرە.
كریستاڵ پاڵاس بە بێ شادی ریاز و عومەر دۆكۆری رووبەڕووی رێدز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
وودمان
برادلی، گۆمێز، ڤان دایک، رۆبێرتسن
ئیندۆ، ماک ئالیستەر
كیێزا، سۆبۆسلای، ریۆ نگۆموا
ئێكیتیكی
پێكهاتەی پێشبینیكراو كریستاڵ پاڵاس
بێنیتێز
كانڤۆت، لۆكرۆی، گێی
مونۆز، هیوز، لێرما، سۆسا
سار، كامادا
ئێنكیتیا



