
یاریگا –
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی ئۆکتۆبەری 2025 له ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له دێربی كوردستان نه‌ورۆز له ئانفیڵده‌كه‌ی كوردستان پێشوازی له هه‌ولێر ده‌كات.
مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکان: نه‌ورۆز باڵادەسته
هه‌ردوو یانه تاوه‌كو ئێستا هەشت یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووه، نەورۆز بە چوار بردنەوە بەرامبەر بە تەنیا یەک بردنەوەی هەولێر، باڵادەستیی خۆی لەم دێربییەدا سەلماندووە و سێ یاریی دیکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.
نه‌ورۆز 13 گۆڵی له تۆڕی گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر كردووه و تیپه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره‌ش 10 گۆڵی كردووه.

بارودۆخی ئێستای هەردوو یانە
یانەی نەورۆز قەیرانی دارایی و گۆڕانکاریی له راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی دۆخی تیپه‌كه‌ی ناجێگر كردووه.
کێشەی مووچە: یانەی نەورۆز لە دۆخێکی دارایی خراپدایە و بەپێی زانیارییەکان، ماوەی دوو مانگە مووچەی یاریزانەکانی نەداوە. ئەم کێشەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ورە و ئاستی دەروونیی یاریزانان هەیە.
گۆڕانکاریی ڕاهێنەر: وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەنجامە ناجێگیرەکان کارگێڕیی یانەکە ڕاهێنەر یاسین ئاراسی دوورخستەوە و وەلی کەریمی وەک ڕاهێنەر دەستنیشان کرد. نەورۆز ئێستا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە.
ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه تاكو ئێستا
له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز له كۆی پێنج یاریی ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه و له چوار یاریی دووچاری شكست بووه، هه‌روه‌ها شه‌ش گۆلی كردووه 13 گۆڵی لێكراوه له پله‌ی 18ـی ریزبه‌نده.
یانەی هەولێر له دۆخێكی جێگیر و ئه‌نجامه‌كانی باشه
بارودۆخی نموونەیی: بە پێچەوانەی نەورۆزەوە، یانەی هەولێر لە دۆخێکی دارایی و کارگێڕیی جێگیردایە و سەرۆکی یانەی هەولێر، وەک هاندانێک بۆ یاریزانان، تاوه‌كو ئێستا بڕی هەشتا دۆلاری وەک پاداشتی بردنەوەکان بەسەر یاریزانەکاندا دابەش کردووە. ئەمەش ورەیەکی بێ وێنەی بە تیمەکە بەخشیوە.
پشتیوانیی هاندەران: بۆ یاریی دێربی، لەسەر ئەرکی سەرۆکی یانە، پاس بە خۆڕایی بۆ گواستنەوەی هاندەران دابین کراوە تاوه‌كو بە لێشاو ئامادەی یاریگابن و پاڵپشتیی تیمەکەیان بکەن.
ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه تاكو ئێستا له‌م وه‌رزی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق تاكو ئێستا هه‌ولێر له كۆی پێنج یاریی دووچاری هیچ شكستێك نه‌بووه چوار یاریی بردووته‌وه له یه‌ك یارییش یه‌كسان بووه و نۆ گۆلێان كردووه و چوار گۆلیان لێكراوه به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ دیالا پله‌ی دووه‌می گرتووه.



