Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول جێگرەوەیەکی نوێی بۆ محەمەد سەڵاح دەستنیشان کرد

جێگرەوەکەی محەمەد سەڵاح کێیە؟

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دەستی بە جوڵە کردووە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی ئەستێرەی تیپه‌كه‌ی، محەمەد سەڵاح ده‌یه‌ویت له‌ مێركاتۆی زستانه‌ شوێنگره‌وه‌ی ده‌ستنیشان بكات.

پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشکرای کردووە کە یانەی لیڤەرپوول جێگرەوەی محەمەد سەڵاحی لە یاریگای ئانفێڵد دەستنیشان کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەستێرە میسرییەکە لە ڕێدز زیاتر بووە.

داڕمانی لیڤەرپوول و دابەزینی ئاستی سەڵاح

دوای دەستپێکێکی نموونەیی وەرز بە پێنج بردنەوەی لەسەریەک لە پرێمەرلیگ، دوای ئه‌وه‌ یانەی لیڤەرپوول زنجیرەیەک ئەنجامی خراپەوە، کە بووە هۆی دابەزینی لە پێشەنگی ڕیزبەندییەوە بۆ پلەی حەوتەم. یانەکە لە چوار یاریی ڕابردووی لە خولەکەدا تووشی دۆڕان بووە و بە جیاوازیی حه‌فت خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگەوە دوورکەوتووەتەوە.

لە دوایین دۆڕانیاندا بەرامبەر برێنتفۆرد، هەرچەندە محەمەد سەڵاح گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار کرد، بەڵام نەیتوانی لیڤەرپوول لە پێنجەمین دۆڕانی لە شەش یاریی ڕابردوودا لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا ڕزگار بکات.

یاریزانە میسرییەکە لەم وەرزەدا ئاستی چاوەڕوانکراوی پێشکەش نەکردووە، بەجۆرێک لە نۆ یاریدا تەنها سێ گۆڵ و دوو ئەسیستی هه‌یه‌.

دەیلی مەیڵ ئاماژەی بەوەکردووە کە سەڵاح دوای ئەوەی لە بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر ئاینتراخت فرانکفۆرت لە چامپیۆنزلیگ لەسەر کورسی یەدەک دانیشت، زۆر تووڕە دەرکەوتووە و ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە چووەتە نێو تونێلەکە بەبێ ئەوەی تەوقە لەگەڵ هاوڕێکانی بکات.

جێگرەوەکەی محەمەد سەڵاح کێیە؟

کارگێڕیی یانەی لیڤەرپوول، ئانتۆنی گۆردۆن، باڵی هێرشبەری یانەی نیوکاسڵ یونایتدی وەک یەکەمین بژاردە بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەڵاح دیاریکردووە.

کارگێڕیی لیڤەرپوول بڕیاری داوە کە لە مانگی یەنایەری داهاتوودا سەڵاح نەفرۆشێت، سەرەڕای دابەزینی ئاستی، بەڵام بیرۆکەی ڕۆیشتنی لە هاوینی داهاتوودا هێشتا لەسەر مێزە، دەنگۆکان لەنێو یانەکەدا باس لەوە دەکەن کە له‌وانه‌یه‌ کاروانی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول زووتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا کۆتایی پێ بێت، بەڵام کارگێڕیی یانەکە نیازی فرۆشتنی لە زستاندا نییە.

ماڵپەڕی ” فیچاخیسی ئیسپانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە لیڤەرپوول ئانتۆنی گۆردۆن بە باشترین بژاردە بۆ شوێنی سەڵاح دەبینێت و ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەکە پلانی هەیە لە یەنایەر یان لە بازاڕی هاوینەی داهاتوودا هه‌وڵه‌كانی به‌ ئارامی ده‌ست پێبكات بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌.

چاودێرانی لیڤەرپوول سەردانی نیوکاسڵ دەکەن

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە چاودێرانی لیڤەرپوول بەم دواییانە سەردانی نیوکاسڵیان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی ئاستی گۆردۆن بکەن و بە بژاردەیەکی زۆر باش بۆ بەهێزکردنی هێلی هێرشبەری یانەکە داناوه.

ماڵپەڕەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، لیڤەرپوول بە قۆناخێکی چارەنووسسازدا تێپەڕ دەبێت، محەمەد سەڵاح بۆ چەندین وەرز ڕزگارکەری یانەکە بووە، بەڵام داهاتوو و گرێبەستەکەی پرسیاری زۆر دروست دەکەن. یانەکە دەزانێت کە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕێ بکات، بۆیە هه‌وڵه‌كانی بۆ جێگرەوە هێرشبەرەکه‌ ده‌ست پێكردووه‌، ئانتۆنی گۆردۆن یەکێکە لە بژاردە بەهێزەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بە ڕۆیشتنی ئەستێرە میسرییەکە دروست دەبێت.

لە کۆتاییدا، ماڵپەڕەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە گۆردۆن خاوەنی ئەو تایبەتمەندیانەیە کە لەگەڵ فەلسەفەی لیڤەرپوولدا دەگونجێت، وەک، خێرایی، هاوسەنگی و ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌یه‌، بەڵام دووپاتیشی کردەوە کە شوێنگرتنەوەی سەڵاح ئەرکێکی زۆر قورس و گرانبەها دەبێت، ئەمەش وا لە یانەکە دەکات زووتر ده‌ست به‌ جوڵه‌ بكات بۆ ئەوەی لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی گۆردۆندا پێش ڕکابەرەکانی بکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button