
یاریگا –
تۆنی کروس، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیا قسەی لەسەر هەڵوێستی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یاریی کلاسیکۆ کرد و لە گرنگییەکەی کەمکردەوە.
کروس و ڤینیسیۆس چەند ساڵێک پێکەوە یارییان لە ریال مەدرید کردووە و چەندین نازناویان بەدەستهێناوە.
کروس بەشداری لە پۆدکاستێکدا کردووە و باسی لە دیمەنی تووڕەبوونی ڤینیسیۆس لە کاتی گۆڕانکاری پێکردنی لە یاریی کلاسیکۆ کرد؛
کاتێک ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکەیت، بەتایبەت لە یارییەکەکی لەمشێوەیە، هەست بە دڵگرانی دەکەیت.
هەرگیز حەزم نەکردووە لە یارییەکان گۆڕانکاریم پێبکرێت، بەڵام هەرگیز بەمشێوەیە نەچوومەتە ژووری جلگۆڕین.
کاتێک لە دەرەوەی یاریگایت، بڕیاری جیاواز دەدەیت، بەڵام دەمەوێت شتێک لەسەر ئەمە باس بکەم، کاتێک لە یاریگایەک یاریی دەکەیت و 80 هەزار کەس ئامادەی بن، ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەیت و ئەنجامەکە 2-1 بێت، ئەوا هەرگیز حەز ناکەیت گۆڕانکاریت پێبکرێت.
کەس ناتوانێت لە شوێنی یاریزانەکە هەست بکات، زۆربەی کات ئەوانەی شتەکان هەڵدەسەنگێنن، ناتوانن خۆیان لە شوێنی یاریزانەکە دابنێن.
دۆخێکی سۆزدارییە
کاتێک دۆخەکە هێور دەبێتەوە و هەندێک بۆشایی وەردەگرێت، لەوانەیە ڤینیسیۆس بیربکاتەوە و بەخۆی بڵێت؛ دەکرا تووڕەبوونەکەم کەمێک کۆنتڕۆڵ بکەم.
سەرباری ئەمەش، دەمەوێت بڵێم ئەمە دۆخێکی سۆزداری نائاسایی بووە، چونکە لەم جۆرە یارییانە بابەتەکان جیاوازن.
چەندینجار بەم دۆخە تێپەڕیوم، بەڵام گرنگ نییە بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەموو شتێک بکەیت.



