Loading...
ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

ئەگەری گەڕانەوەی کەین بۆ ئینگڵتەرا بە هاوژینەکەیەوە بەندە

لە ئەڵمانیا دلخۆشن

Yariga App

یاریگا –

کێیتی، هاوژینی هاری کەین یەکێکە لە هۆکارەکانی مانەوەی گۆڵکارەکە لە بایەرن میونشن.

هاری کەین لە بۆندسلیگادا هێندە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی هەبووە، کە گۆڵنەکردنی بووەتە بابەتی گەرمی رۆژنامەکان. لە دوایین یارییان بەرامبەر بروسیا مۆنشنگلادباخ کە بایەرن بە ئەنجامی 3-0 بردییەوە، کاپتنی ئینگلتەرا بۆ جاری دووەم لە 13 یاری لەم وەرزەدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات. بەڵام بە گشتی 20 گۆڵی لە سەرجەم یارییەکان تۆمارکردووە. هاری کەین هەرگیز بەم شێوەیە باش نەبووە. پرسیارەکە ئەوەیە: تا کەی لە میونشن دەمێنێتەوە؟

کەین بژاردەی ئەوەی هەیە لە کۆتایی مانگی یەکدا بڕگەی ئازادکردنی کارا بکات و هاوینی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت بایەرن جێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی تا ساڵی 2027 هەیە، بەڵام ئیدارەی بایەرن میونشن تاڕادەیەک ئارام و متمانەیان بەخۆیان هەیە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم ئارامییەش کێیتی هاوژینی کەینە.

بە گوێڕەی هەواڵێکی دەیلی مەیل، لە ئینگلتەرا خێزانی کەینەکان لەگەڵ چوار منداڵەکەیان، ئایڤی، ڤیڤیان، لویس و هێنری، ناتوانن بە ئازادی لە کۆمەڵگادا تەنانەت لەگەڵ پاسەوانەکانیشدا بجوڵێنەوە. بەڵام لە میونشن دۆخەکە تەواو جیاوازە، کەینەکان لێرە ژیانێکی تاڕادەیەک ئاسایی و بێدەنگ دەژین، شتێک کە کێیتی و منداڵەکان چێژی لێ وەردەگرن و دەتوانێت رۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە بڕیارەکانی داهاتووی هاریدا بگێڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button