چارەنووسی ڤلاهۆڤیچ لە یوڤێنتوس یەکلاییدەکرێتەوە
رۆژنامەی گازێتا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

یاریگا –
تۆتنهام و بایرن میونشن ئامادەییان بۆ گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، ئەستێرەی یوڤێنتوس پیشانداوە.
رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام و میونشن ئامادەن لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ پێشکەش بکەن، بەتایبەت دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی بیانکۆنێری.
ئەستێرەی سڕبی لەم وەرزەدا لە کۆی 11 یاریدا تەنیا چوار گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە، بەڵام لە 16ی سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردووەوە، هیچ گۆڵێکی نەکردووە.
ڤلاهۆڤیچ وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری لە یاریی رابردووی یوڤێنتوس بەرامبەر لازیۆ کرد.
یوڤێنتوس لە چوار یاریی رابردوودا هیچ گۆڵێکی نەکردووە، ئەمە یەکەمجارە لەوەتەی ساڵی 1991 ئەمە رووبدات.
ستێفانۆ ئاگریستی، جێگری سەرنووسەری رۆژنامە ئیتاڵییەکە نووسیویەتی؛
بەگۆڕانی تودۆر هەندێک بابەت دەگۆڕێن، بەڵام کەیسە سەرەکییەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە. ڤلاهۆڤیچ جادووەکەی لەدەستداوە و ناتوانێت گۆڵ بکات و یارمەتی یانەکەی بدات.
لەوانەیە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا، ڤلاهۆڤیچ یوڤێنتوس جێبهێڵێت، تۆتنهام و میونشن لە نزیکەوە چاودێری دەکەن و گرنگی خۆیان پیشانداوە.
🚨 @TBRFootball sources understand Juventus will make Dušan Vlahović available for just £20M in January.
Fabio Paratici is an admirer of the striker and a deal is appealing to #thfc. https://t.co/id8ERwC8TR
— Jamie Brown (@JamieBCoys) October 27, 2025
گرێبەستی ڤلاهۆڤیچ لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت، بۆیە یوڤێنتوس ئامادەیە بەر لە بەسەرچوونی گرێبەستەکەی، گفتوگۆ لەسەر چوونە دەرەوەی دوسان بکات.



