
یاریگا –
تاوەکو ئێستا کاردانەوە و ئاشکرابوونی نهێنییەکانی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەردەوامن، بە تایبەت دروستبوونی ئاژاوە لە کۆتایی یارییەکە لە نێوان لامین یامال و ڤینیسیۆس جونیۆر.
کەناڵی موڤیستار+ چەندین گرتەی نوێی کلاسیکۆی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا شەڕی نێوان ڤینی و یامال پیشاندەدات و خەریکبوو زۆر گەورە ببێت، بەڵام چەند یاریزانێک کەوتنە نێوانیان، بە تایبەتی رافینیا.
شەڕی نێوان یامال و ڤینیسیۆس تاوەکو ژووری جلگۆڕین و لە توونێلی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەردەوامبوو.
بەگوێرەی گرتە بڵاوکراوەکان، یامال بە ڤینی گوتووە؛ ”شەڕ بکەین؟”، ڤینیش پێی گوتووە؛ ”دەی وەرە”.
ڤینی و یامال دوو گۆڵییان لە یارییەکەدا دروستکرد، بەڵام بەر لە یارییەکە، لێدوانەکانی یامال گڕی لە یاریزانانی مەدرید بەردابوو و بەهۆکارێکی بردنەوەکەی دادەنێن.
“¿Nos pegamos?” 💥https://t.co/zDrmCW98x0
— MARCA (@marca) October 27, 2025
ڤینیسیۆس لە بەشێکی دیکەی یارییەکە، سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی راکێشا، کاتێک چابی ئاڵۆنسۆ بڕیاری گۆڕانکاریدا و ڤینیسیۆس بە ئاشکرا ناڕەزایەتی دەربڕی، دواتر نەچووە سەر کورسی یەدەک و رووی لە ژووری جلگۆڕین کرد.



