Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بەڵگە و گرێبەستی رەسەن بێنن؛ دادگای بارسێلۆنا جارێکی دیکە کەیسی نێگرێیرا دەجووڵێنێتەوە

کەیسی نێگرێیرا بەرۆکی بارسێلۆنا بەرنادات

Yariga App

یاریگا –

دادگای بارسێلۆنا داوایەکی فەرمی ئاڕاستەی یانەی بارسێلۆنا کردووە و جارێکی دیکە کەیسی خۆسێ ماریا نێگرێیرا زیندوو دەکاتەوە.

کەیسی نێگرێیرا سەرئێشەیەکی گەورەی بۆ بارسا دروستکردووە، بەگوێرەی تۆمەتەکان بێت، بارسێلۆنا پێشتر بەرتیلی بە چەند بەرپرسێکی پێشوو داوە، ئەمەش لەڕێگەی کارکردنیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێگرێیرا، کە وەکو راوێژکارێکی دەرەکی و شارەزا لە بواری ناوبژیوانی، لەگەڵ بارسا کاریکردووە.

رۆژنامەی ئێل موندۆ بڵاویکردووەتەوە، دادوەر داوای لە کارگێڕی خوان لاپۆرتا کردووە، تەواوی گرێبەستە رەسەنەکان ئامادە بکات، هەروەها هەموو بەڵگەیەکی هاوپێچ بکات، کە پاڵپشتی لە قسەکانی یانەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا هیچ گرێبەست و بەڵگەیەکی ئامادە نەکردووە، هەرچەندە بەڵگەی ‘وەسڵی ژمێریاری’ بەبڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ لە نێوان هەردوولادا هەیە.

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا هیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو و هیچ گرێبەستێک لە ئەرشیڤی بارسا بەردەست نەکراوە. بارسا تەنیا بە زارەکی وەڵامی داواکاری و تۆمەتەکانی داوەتەوە.

بڕیارە لە 25ی مانگی داهاتوو، هەریەکە لە لاپۆرتا، لویس ئێنریکێ، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لە دادگا ئامادەبن و شایەتی لەسەر کەیسەکە بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button