Loading...
کوردستان

لە یەکەم گەڕی خولی نایابی کوردستان 29 کارتی رەنگاوڕەنگ بەکارهاتووە

ئامار و داتای گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان رێژەیەکی زۆری کارتی رەنگاوڕەنگی تێدا بەکارهاتووە و چوار گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کردووە.

لە دەسپێکی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026، لە کۆی شەش یاریی گەڕەکە 14 گۆڵ تۆمار کراوە، نۆ گۆڵ لە گێمی یەکەم و پێنج گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە مونتەزر محەمەد لە یانەی زاخۆ لە خولەکی 3 بەرامبەر رانیە تۆماریکرد.

چوار گۆڵپارێز لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کردووە، نیما عەزیز لە ئاکرێ و راوێژ عەتا لە دەربەندیخان و ئەحمەد رێبوار لە پێشمەرگەی هەولێر و عەلی عەبدولکەریم لە قەڵادزێ گۆڵەکانیان بە خاوێنی پاراست و کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد.

لە شەش یاریی گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان 29 کارتی رەنگاوڕەنگ بەکارهاتووە، 28 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لە لایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە.

گەورەترین ئەنجام لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان یانەی قەڵادزێ بەدەستی هێنا، قەڵادزێ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی پیشەسازی بوویەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3 _ 0 لێ بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button