Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

یەک رێگە لە بەردەم کاسیمیرۆدا ماوە بۆ زیاتر مانەوە لە ئۆڵدترافۆرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد نیازی درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی کاسیمیرۆی نییە.

کاسیمیرۆ کە هاوینی 2022 بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند لە ریال مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی مان یونایتد، ئێستا خاوەنی بەرزترین مووچەی هەفتانەیە لە یانەکەی و 375 هەزار پاوەند وەردەگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Football Insiderی ئینگلیزی، تاکە رێگەیەک بۆ ئەوەی ئەستێرەی بەڕازیلیەکە زیاتر ئۆڵدترافۆرد بمێنێتەوە، ئەوا کەمکردنەوەی مووچەکەیەتی.

جیا لەوە، وەک سەرچاوەکە زانیویەتی، رەنگە لە کۆتایی وەرزەکە وەک یاریزانی ئازاد مان یو جێبهێڵێت.

یاریزانە 33 ساڵیەکە لە 8 یاریی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی خاوەنی 2 گۆڵ و ئەسێستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button