چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەجاکس سێ یاریزانی بۆ فرۆشتن راگەیاند لەنێویاندا ڤان دی بیک

بەڕێوبەری گشتی یانەی ئەجاکس ئێدوین ڤاندەرسار رایگەیاند گلۆپی سەوزیان بۆ هەر سێ ئەستێرەی یانەکە دۆنی ڤان دیک بیک، ئۆنانای گۆڵپارێز و نیکۆڵاس تاگلیافیکۆ هەڵکردووە.

ڤاندەرسار بۆ رۆیتەرز روونکردنەوەیدا لەسەر هەواڵەکە شۆکهێنەرەکە و وتی “ساڵی رابردوو، رێککەوتنێکی زارەکیمان لەگەڵ ئۆنانا، تاگلیافیکۆ و ڤان دی بیک ئەنجامدا و پێمان وتن ئەگەر رازی بن وەرزێکی دیکە لەگەڵمان بمێننەوە ئەوا بۆ ساڵی داهاتوو هاوکاریان دەکەین بۆ هەنگاوی داهاتووی کاروانی وەرزشییان. ئەمە نابێتە ئەوەی کە بە ٥٠٪ داشکاندن بیان فرۆشین و دەکرێت بمێننەوە، مانگی یەکی ساڵی رابردوو خەڵکی دەیانگوت ئێمە هەشت یاریزانمان لەدەست دەدەین بەڵام تەنها دوو یاریزان سەرەکی رۆیشتن.  بایەرن میونشن پێیان وتووین کە بەهۆی ئەم بارودۆخە نرخی یاریزانان دادەبەزێت بەڵام ئەوە ئاسانە بۆ ئەوان بیڵێن چونکە ئەوان کڕیارن!”.

جگە لەم سێ یاریزانە، ئەجاکس حەکیم زیاشی فرۆشتووە بە چێڵسی و بەوەش کۆتایی دێت بە نەوە زێڕینەکەی ئەو یانەیە کە توانیان لە دوو وەرزی خولی پاڵەوانەکاندا جیهان شۆک بکەن بە بردنەوە لە چەند یانەیەکی گەورە  و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button