
یاریگا –
لوچیانۆ سپالێتی دەرگایەکی نوێی راهێنەرایەتی لە یانەیەکی گەورەوە لێدەکرێتەوە و بەربژێرێکی سەرەکیە بۆ پۆستەکە.
ئەمڕۆ یوڤێنتوس ئیگۆر تودۆری لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە بەهۆی ئەنجامەکانیانەوە لە 24 یاریی سەرەتای هاتنی ناوبراوەوە (10 بردنەوە، 8 یەکسانبوون و 6 دۆڕان).
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سپالێتی یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتی پۆستی راهێنەرایەتیکردنی خانمە پیرەکە لەپاڵ رافایلی پالادینۆ کە پێشتر یاریزانی یۆڤی بووە.
سپالێتی بەدرێژایی کاروانە پیشەگەرێتیە دوورودرێژەکەی چەندین پۆستی جیاوازی تاقیکردووەتەوە. دیارترینیان زینیت، رۆما، ئینتەر میلان، ناپۆلی و دوایین جاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیابوو.



