
یاریگا –
دوای یاریی نێوانیان، یانەی مینا بە فەرمی سکاڵایەکی دژی یانەی دیالە پێشکەش کرد و چاوەڕێی بڕیاری لێژنەی دیسپلین دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە.
کارگێڕیی یانەی مینا بە فەرمی سکاڵایەکی یاسایی دژی یانەی دیالە تۆمار کرد، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو پێشێلکاری و هەڵە کارگێڕییە گەورانەی کە بە وتەی ئەوان، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو تیمدا لەلایەن یانەی دیالا ئەنجام دراوە، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هاتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌م سكاڵایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیالا یه‌كلایی ببێته‌وه هه‌ولێر دێته‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
بەپێی ناوەڕۆکی سکاڵانامەکەی یانەی مینا، یانەی دیالا چەندین پێشێلکاریی ئاشکرای كردووه کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبووە. گرنگترین ئەو خاڵانەی یانەی مینا ئاماژەی پێداوە بریتین لە:
- گۆڕینی لیستی یاریزانان: یانەی دیالا چوار جار لیستی یارییەکەی گۆڕیوە، کە دوو جار لەو گۆڕانکارییانە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا بووە، بەدیاریکراوی دوای نزیکەی دە خولەک لە دەستپێکی یارییەکە.
- بەشداریپێکردنی یاریزانی نایاسایی: یانەی مینا جەختی لەوە کردووەتەوە کە یاریزانی یەدەگ لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەشداریی پێکراوە، لەوانە یاریزانی ژمارە 99 عەلی کەریم.
- ناوی یاریزانیك له لیسته‌كه نه‌بووه: یەکێکی دیکە لە خاڵە جەوهەرییەکانی سکاڵاکە، تۆمارکردنی ناوی یاریزان ژمارە 39 ئەیمەن سەفاقسی بووە لە لیستەکەدا، لە کاتێکدا ناوبراو هەر لە بنەڕەتدا ئامادەی یارییەکە نەبووە.
- پێشێلکاریی دیکە: جگە لەمانە، لە یەکێک لە لیستە پێشکەشکراوەکاندا، ناوی دوو گۆڵپارێزی له لیستی سه‌ره‌كی بە فەرمی تۆمار کراوە، کە ئەمەش بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێنماییەکانی یەکێتیی تۆپی پێ دادەنرێت.
ئێستا دۆسییەکە لە بەردەم لێژنەی دیسپلینی یەکێتیی تۆپی عێراقه و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەم سکاڵایە و ئەنجامی یارییەکە دەربکات.
ئه‌گه‌ر سكالاكه‌ی یانه‌ی میینا له‌سه‌ر یانه‌ی دیالا سه‌ركه‌وتوبێت ئه‌وا یانه‌ی دیالا به دۆراو هه‌ژمار ده‌كرێت و یانه‌ی هه‌ولێریش دێته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق.



